لۆكه‌ و هه‌ڵكه‌وت له‌لای شێخێك دوعا ده‌كه‌ن

25/11/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 29,858 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    hfdhdfh
    لۆكه‌ و هه‌ڵكه‌وت له‌لای شێخێك دوعا ده‌كه‌ن تا خه لك باسيان نه كات…

    هه‌ریه‌ك له‌ لۆكه‌ و هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌لای شێخێك دوعای ده‌كه‌ن له‌ره‌خنه‌گرتن و دژایه‌تیكردن رزگاریان بێت و له‌كاره‌كانی داهاتوویان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن.
    كه‌سێكی نزیك له‌و شێخه‌، كه‌ دانیشتووی شاری سلێمانییه‌ و نه‌یویست ئاماژه‌ به‌ ناوه‌كه‌ی بكرێت، رایگه‌یاند، لۆكه‌ی گۆرانیبێژ و هه‌ڵكه‌وت زاهیر چوونه‌ ماڵه‌ شێخێك له‌ سلێمانی به‌ناوی “لوقمان” داوایان لێیكردووه‌ دوعایان بۆ بكات ساڵی ئاینده‌ ساڵی سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان بێت، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی “لۆكه‌ داوای له‌ شێخه‌كه‌ كردووه‌ دوعای بۆ بكات ئه‌لبوومه‌كه‌ی داهاتووی سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌كه‌ناڵه‌كاندا كلیپه‌كانی بڵاوبكرێنه‌وه‌ و هیچیتر كه‌ناڵه‌كان دژایه‌تی نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵكه‌وت زاهیر دوعای كردووه‌ له‌كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو حكومه‌ت و راگه‌یاندنه‌كانیش واز له‌ ره‌خنه‌گرتنی بێنن”.
    ئه‌و كه‌سه‌ ئاگاداره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا شێخه‌كه‌ به‌ پاره‌یه‌كی زۆر دوعا بۆ خه‌ڵك ده‌كات و گوتیشی “شێخه‌كه‌ كه‌م ئه‌ندامه‌ و توانای قسه‌كردنی نییه‌، له‌هه‌موو شاره‌كانی كوردستان خه‌ڵك بۆ دوعاكردن و هێنانه‌دی ئاوات و مه‌رامه‌كانیان سه‌ردانی ده‌كه‌ن”.
    ده‌رنناسێك ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، په‌نابردن بۆ شێخ نیشانه‌ی درۆاندن و بێومێدبوونی كه‌سه‌كه‌ نیشان ده‌دات له‌ژیاندا و گوتی “ئه‌مجۆره‌ كه‌سانه‌ له‌بێهێزی خۆیان په‌نا بۆ ئه‌مجۆره‌ شتانه‌ ده‌به‌ن، پێیان وایه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن له‌ژیان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ رێگایه‌كی هه‌ڵه‌یه‌ و پێویسته‌ سه‌ردانی دكتۆری ده‌روونی بكه‌ن”

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 29,858 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    یه‌ک سه‌رنج له‌سه‌ر لۆكه‌ و هه‌ڵكه‌وت له‌لای شێخێك دوعا ده‌كه‌ن نوسراوه‌

    1. Hardy Lawan on 28/03/12 at 11:02 AM

      به‌راستی خاتوولۆكه‌ سه‌ركه‌وتو ده‌بوو ئه‌گه‌ر جوانتر خۆی رابهینایه‌.به‌لام په‌نابردنه‌به‌ كه‌سانیك خۆشیان نازانن جین ئه‌مه‌ هه‌له‌ یه‌كی گه‌وره‌یه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN