به‌گریانه‌وه‌ هه‌ولێری‌ جێهێشت

24/12/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 13,562 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    jkjhkjh
    هونه‌رمه‌ندی‌ لوبنانی‌ نانسی‌ عه‌جره‌م كه‌ ئێواره‌ی‌ 22 ئه‌م مانگه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێر بۆ سازكردنی‌ شه‌وه‌ ئاهه‌نگێك، پێش كۆتایی هاتنی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌گریانه‌وه‌ هه‌ولێری‌ جێهێشت.

    وه‌لید حه‌سنیه‌ به‌ڵێنده‌ری‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌به‌یانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌كاتی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا، پیاوانی‌ ئاسایش كه‌ پاراستنی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یان پێ سپێردرابوو، وه‌كو به‌شداربووانی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ چونه‌ته‌ سه‌ر مه‌سره‌حه‌كه‌و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ نانسی‌ عه‌جره‌م گرتووه‌.

    به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌ش رێگه‌ی‌ خۆشكردووه‌ بۆ به‌شداربوانی‌ شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ كه‌ به‌لێشاو و به‌شێوه‌یه‌كی‌ توند هه‌وڵی‌ چونه‌ سه‌ر مه‌سره‌حه‌كه‌ بده‌ن تا وێنه‌ له‌گه‌ڵ نانسی‌ عه‌جره‌م بگرن‌و ئه‌وه‌ش بارودۆخی‌ هۆڵه‌كه‌ی‌ شێواندووه‌.

    به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ جیجی‌ لامارا به‌رٍِێوه‌به‌ری‌ كاره‌كانی‌ نانسی‌‌و ئه‌ندامانی‌ تیمی‌ مۆسیقییه‌كه‌ ناچاربوون رۆڵی‌ پیاوانی‌ ئاسایش بگێڕن.

    وه‌لید حه‌سنیه‌ راشیگه‌یاندووه‌ به‌هۆی‌ هێرشی‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ بۆ سه‌ر مه‌سره‌حه‌كه‌، نانسی‌ عه‌جره‌م توشی‌ دڵه‌ ترپه‌ بووه‌‌و هه‌ستی‌ به‌ ترس‌و نیگه‌رانی‌ كردووه‌و قاچی‌ ئازاری‌ پێگه‌یشتووه‌‌و ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌ گریان هاواری‌ كردووه‌ “ئااااای‌، ئااااااای‌، ئه‌وه‌ چییه‌ رووده‌دات؟”.

    رونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ نزیكی‌ ماوه‌ی‌ مه‌سره‌حه‌كه‌و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌، نانسی‌ عه‌جره‌م زیاتر له‌ چاره‌كه‌ سه‌عاتێكی‌ پێ چووه‌ تا گه‌یشتووه‌ته‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌ له‌ناو هوتافی‌ جه‌ماوه‌ردا كه‌ به‌ پیاوانی‌ ئاسایش ده‌وره‌ درابوو، له‌كاتی‌ گه‌یشتنیشدا بۆ ئوتێله‌كه‌ی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌ نانسی‌ روبه‌ڕووی‌ كاردانه‌وه‌ بووه‌ته‌وه‌.

    حه‌سنیه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ دوای‌ هه‌وڵێكی‌ زۆر نانسی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاره‌كانی‌ و تیمه‌ مۆسیقییه‌كه‌ی‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئوتێله‌كه‌یان، دوای‌ پشوویه‌كی‌ كه‌م، راسته‌وخۆ چوونه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێرو له‌كاتژمێر هه‌شتی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ هه‌مان رۆژ گه‌یشتووه‌ته‌وه‌ به‌یروت.



  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 13,562 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN