کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

نانسی له‌ هه‌ولێر په‌لاماردراوه‌؟ | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

نانسی له‌ هه‌ولێر په‌لاماردراوه‌؟

25/12/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 19,079 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    فگژفژف
    پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌پێی‌ گرێبه‌ستێك هونه‌رمه‌ندی‌ ناسراوی‌ لوبنانی‌، نانسی‌ عه‌جره‌م، به‌مه‌به‌ستی‌ سازكردنی‌ ئاهه‌نگێك گه‌یشته‌ شاری‌ هه‌ولێر، به‌ڵام له‌كاتی‌ ئاهه‌نگه‌گه‌كه‌دا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ هێرش‌و په‌لامار بوه‌وه‌‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نانسی‌ هۆڵی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌جێدێڵێت‌و به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

    ئاژانسه‌كان، ئاوێنه‌: به‌ڵێنده‌ری‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌‌ هونه‌رمه‌ندی‌ لوبنانی‌ نانسی‌ عه‌جره‌م، وه‌لید حه‌سنیه‌، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌كاتی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا، پیاوانی‌ ئاسایش كه‌ پاراستنی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یان پێ سپێردرابوو، وه‌ك‌و به‌شداربووانی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ چونه‌ته‌ سه‌ر مه‌سره‌حه‌كه‌و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ نانسی‌ عه‌جره‌م گرتووه‌.

    وه‌لید حه‌سنیه‌ ووتیشی‌، به‌هۆی‌ هێرشی‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ بۆ سه‌ر شانۆی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌، نانسی‌ عه‌جره‌م توشی‌ دڵه‌ ترپه‌ بووه‌‌و هه‌ستی‌ به‌ ترس‌و نیگه‌رانی‌ كردووه‌و قاچی‌ ئازاری‌ پێگه‌یشتووه‌‌.

    سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌سایتی‌ ئاوێنه‌ی‌ ڕاگه‌یاند، كه‌ چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ئێستا، به‌پێی‌ گرێبه‌ستێك‌ له‌گه‌ڵه كۆمپانیای‌ (بلوو)، هونه‌رمه‌ندی‌ لوبنانی‌ نانسی‌ عه‌جره‌م، به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ ئاهه‌نگێك گه‌یشته‌ شاری‌ هه‌ولێر،كه‌ گرێبه‌ستی‌ كۆمپانیاكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانیبێژه‌دا، 170 هه‌زار دۆلار بووه‌، (17 ده‌فته‌ر دۆلار)، جگه‌ له‌وه‌ی‌ بلیتی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌‌ 500 دۆلار بووه‌.

    لای‌ خۆیه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاره‌كانی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ لوبنانی‌ نانسی‌ عه‌جره‌م، جیجی لامارا، كه‌ خۆی‌ پارێزگاری‌ له‌عه‌جره‌م كردووه‌، ڕایگه‌یاند “شانۆی وتنی‌ گۆرانییه‌كانی‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ بووه‌ هۆڵێكی‌ بێسه‌روبه‌ره‌و هه‌ركه‌سه‌‌و بۆخۆی هه‌وڵیده‌دا بگاته‌ عه‌جره‌م”.

    لامارا ئه‌وه‌شی‌ وت، كه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ پاسه‌وانه‌كانی‌ نانسی بوونه‌ ته‌ماشاكه‌ر و وه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌ ویستویانه‌ وێنه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بگرن، ئه‌وانه‌ی‌ ئاماده‌ی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ بوون، به‌كۆمه‌ڵ هاتنه‌ نزیك ناسی عه‌جره‌مه‌وه‌، كه‌ دواتر ئه‌ندامانی‌ تیپی مۆسیقا كه‌ له‌گه‌ڵ عه‌جره‌م بوون، پارێزگارییان له‌نانسی كرد.

    به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاره‌كانی‌ نانسی‌ عه‌جره‌م ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، پاش كه‌مێك له‌گه‌یشتنه‌وه‌یان بۆ ئوتێله‌كه‌یان، نانسی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاره‌كانی‌ء تیمه‌ مۆسیقییه‌كه‌ی‌ گه‌یشتونه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێرو گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ لوبنان.

    م.ع

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 19,079 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN