ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


زیپکە و سووربوونەوەی دوای ریش تاشین ناھێڵێت

زیپکە و سووربوونەوەی دوای ریش تاشین ناھێڵێت

ریش تاشین کارێکی رۆژانەی زۆربەی پیاوانە و ھەندێک جار بەھەر ھۆکارێک بێت پێستی دەموچاو دوای ریش تاشین سووردەبێتەوە و زیپکە درووست دەکات و رووخساری کەسەکەش تێکدەچێت.

بۆئەوەی چارەسەری ئەو سووربوونەوە و زیپکانە بکەیت ئەوا دەتوانیت یەکێک لەم چارەسەرە سرووشتییانە دوای ریش تاشین بەکاربھێنیت:

-ئەڵۆڤێرا بھێنە و جێڵەکەی ناوی دەربھێنە و بیدە لەپێستت و ئەوەش دەتوانێت چارەسەری ئەو حاڵەتە بکات.

-پارچە لۆکەیەک لەناو ئاوی گەرمدا بۆماوەی خوولەکێک بھێڵەرەوە و دواتر بیدە لە شوێنی زیپکەکان و بەپەنجە فشاری لەسەر درووست بکە، بەڵام نابێت ئاوەکە زۆر گەرم بێت کە پێستت بسووتێنێت.

-دوای ریش تاشین ئاوی لیمۆ بدە لە دەموچاوت و ئەوەش سووربوونەوە ناھێڵێت و تووشی ھەوکردن نابیت.

-دەتوانیت بە پارچە لۆکەیەک سرکەی سێو بدەیت لە دەموچاوت دوای ریش تاشین.

-ھەنگوین بدە لە رووخسارت و بۆماوەی چەند خوولەکێک پێوەی بھێڵەرەوە و دواتر بیشۆ و دەشێت بە دووبارەکردنەوەی کێشەکەت چارەسەر ببێت.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2016-08-20