ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


بۆچی دەبێت منداڵان بەر لە کاتژمێر نۆ بخەون؟

بۆچی دەبێت منداڵان بەر لە کاتژمێر نۆ بخەون؟

بەدڵنیاییەوە جۆری خواردن و نووستن کاریگەری ھەیە لەسەر گەشەکردنی منداڵان بەشێوەیەکی تەندروست، بەتایبەتی لە نێوان تەمەنی یەک ساڵان بۆ پێنج ساڵان.

 

ڕەنگە زۆربەی دایکان و باوکان گوێبیستی ئەوە ببن کە دەبێت شەوانە منداڵەکانیان بەر لە کاتژمێر نۆ بخەوێنن، بەڵام نازانن ھۆکارە سەرەکییەکەی بۆ چ لایەنێکی تەندروستی دەگەڕێتەوە.

 

گەشەکردنێکی تەندروستی لەشی منداڵ لەو قۆناغەدا زۆر گرنگە، وە ئەم گەشەکردنەیش تەنھا لەکاتی نووستندا ڕوودەدات، ھەروەھا  ھۆڕمۆنی تایبەت بە گەشەکردن پێش کاتژمێر ١٢ـی نیوەشەو زیاتر دەردەدرێت، ھەر بۆیە کاتێک منداڵان زووتر دەخەون گەشەی لەشیان خێراتر دەبێت لە چاو ئەو منداڵانەی کە درەنگ دەخەون.

 

لە کۆتا لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی کە لەشەواندا زووتر دەخەون لەداھاتوودا و لە تەمەنی ھەرزەکاری توانای وەرگرتنیان زیاتر دەبێت و بیرەوەریان بەھێزتر دەبێت، ھەروەھا لە تەمەنی پیربوونیشدا کەمتر تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە "زەھایمەر" دەبن.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2016-08-19