ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


ھۆکاری دانانی ئاوێنە لەمەصعەد دا

ھۆکاری دانانی ئاوێنە لەمەصعەد دا

بوونی ئامێری بەرزکەرەوە لەزۆربەی باڵەخانە بەرزەکاندا بۆتە شتێکی پێویست بەڵام ئایا ھەرگیز لەخۆتان پرسیوە بۆچی ئاوێنە لەنێو ئامێری بەرزکەرەوە یان مەسعەددا دادەنرێت.
بەپێی زانیارییەکان ھۆکاری دانانی ئاوێنە لەنێو مەسعەددا بۆ لایەنی دەرونیە چونکە کاتێ یەکەم جار خەڵک بەرزکەرەوەیان بەکارھێنا بۆ گواستنەوە لەنھۆم بۆ یەکێکی تر ھەستیان بەگومان دەکرد لەلاوازی ئەو جوڵەیە و لەکاتی گەڕانیان بۆ ھۆکاری گرفتەکە و چارەسەردا، ئەمەش بێزار و نیگەرانی کردبوون بۆیە شارەزایان تێبینی ئەوەیان کرد کەسەرنشینان تەماشای دیواری ئامێرەکە دەکەن کەئەمەش زۆر بێزارکەرە.
بۆیە زانایان دوو رێگایان دۆزییەوە بۆ چارەسەر یەکێکیان خێراترکردنی کارکردنی بەرزکەرەوەکە کەئەمەش تێچوویەکی زیاترە و سەرنجی خەڵک رادەکێشێت ئەوی تریان کەکەم تێچووە بریتییە لەدانانی ئاوێنەیەک لەسەر دیوار و لەناو مەسعەدەکەدا.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2016-08-31