ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


ئەنجامدانی شەش کار منداڵبوونی خانمانی سکپڕ ئاسان دەکات

ئەنجامدانی شەش کار منداڵبوونی خانمانی سکپڕ ئاسان دەکات

خانمان لە سەردەمی ئێستەدا بە ڕێژەیەکی زیاتر منداڵەکانیان بە ڕێگەی نەشتەرگەری دەبێت، ئەمەیش لەداھاتوودا ڕەنگە زیانی تەندروستی لێبکەوێتەوە.

 

پزیشکان بەردەوام ئاگاداری خانمان دەکەنەوە بەوەی ھەوڵ بدەن بەڕێگەی ئاسایی منداڵیان ببێت، بۆ ئاسانکردنی ھێنانی منداڵیش بەشێوەیەکی ئاسایی لە کۆتا مانگەکانی سکپڕی ئەم کارانە ئەنجام بدەن:
* بەکارھێنانی تۆپی نەرم کە ناسراوە بە تۆپی منداڵبوون، بەکارھێنانی ئەو تۆپە بۆ دانیشتن و جووڵە لەسەری یارمەتی گەورەکردنی حەوزی دایکەکە و ھاتنە خوارەوەی سەری منداڵەکە دەدات، سوڕانەوەیش لەسەر تۆپەکە ماسولکەکان شل دەکاتەوە و ئازاری خوارەوەی پشت کەمدەکاتەوە.

 

* کاتێک ھەست بە دڵەڕاوکێی دەکەن پێویستە حەوانەوەیەکی باش ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی ھۆڕمۆنی ئەندرینالین بەرزببێتەوە لەبەرامبەردا  ھۆڕمۆنی "ئۆکسیتۆسین" بەرزدەبێتەوە کە بەرپرسە لە دەستپێکردنی منداڵبوون.

 

* ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی لە کۆتا ڕۆژەکانی مانگی نۆیەمی سکپڕی یارمەتی کرانەوەی قوڵایی زێ دەدات، ھەروەھا یارمەتی دەردانی ھۆڕمۆنەکانی ناو منداڵدان دەدات کە بەپرسە لە ھێنانی منداڵ.

 

* شێلانی سینگ و مەمکی خانمان یارمەتی خێرا دەردانی ھۆڕمۆنی " ئۆکسیتۆسین" دەدات، بۆیە پێویستە ڕۆژانە ٢٠ تا ٤٠ خولەک خانمان مەمکیان بشێلن.

 

* خواردنی چالاک کەرەوەکانی منداڵدان، ھەروەھا پێویستە لە مانگەکانی کۆتایی خورما و چای سەوز بخورێتەوە.

 

* ڕۆیشتن بەپێ یارمەتی ھاتنە خوارەوەی سەری منداڵ دەدات و ناوچەی حەوز گەورە دەکات.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2016-09-06