ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


مێسنجەرەکانتان نوێ بکەنەوە

مێسنجەرەکانتان نوێ بکەنەوە
مێسنجەرەکەی فەيسبوک شانبەشانی تۆڕەکەيان رۆڵێکی گرنگی هەيە لە راکێشانی بەکارهێنەر و بەرەوپێشبردنی فەيسبوک دا.

وەک ئاشکرايە ماوەی چەند ساڵێکە خودی کۆمپانيای فەيسبوک مێسنجەری بۆ بەشی پەيوەندی و چاتکردن بەرهەمهێناوەو بەردەواميش لە هەوڵی ئەنجامدانی گۆڕانکاريدان بۆ ئەوەی زياتر لەلای بەکارهێنەرانی ببێتە جێگەی رەزامەندی.

لەماوەی دوو رۆژی رابردوو بەشێوەيەکی فەرمی ئەو بەرنامەيە لەلايەن فەيسبوکەوە بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس نوێکرايەوە کە چەند تايبەتمەندييەکی بۆ زيادکراوە.

لەو ڤێرژنە نوێيەی مێسنجەردا، بەکارهێنەر دەتوانێت وێنەی ئێچ دی بەرزبکاتەوە، واتە کوالێتی وێنەکان نزم نابێتەوەو و تێک ناچێت.

هەروەها چارەسەری خاوبوونەوەی کراوەو باتری مۆبايليش زياتر بەرگەی دەگرێت و دەمێنێتەوە ئەمە بێجگە لەوەی بۆ سيستمی ئای ئۆ ئێس بەکارهێنەرانی دەتوانن ياریی باسکە بکەن.

بۆ نوێکردنەوەشی بەکارهێنەرانی سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس دەتوانن بچنە پلەی ستۆر يان ئاپ ستۆر و لەوێوە ئەپدەيتی بکەنەوە.

ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2016-03-19