ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


كرمێكی 16هه‌نگاویان له‌سكی ده‌رهێنا

كرمێكی 16هه‌نگاویان له‌سكی ده‌رهێنا

پزیشكه‌ چینیه‌كانی ولایه‌تی نانینگ، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ هاووڵاتیه‌كی 45 ساڵان كه‌ عاشقی خواردنی گۆشتی سوربووه‌، كرمێكی 16 هه‌نگاویان له‌ناوسكی ده‌رهێنا. 

 

به‌پێی راپۆرته‌ پزیشكیه‌كان، ئه‌و هاووڵاتیه‌ 45 ساڵانه‌ چینیه‌ به‌به‌رده‌وامی گۆشتی خواردوه‌و ته‌نانه‌ت رۆژێكیش نه‌یتوانیوه‌ لێی داببڕێت.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه‌و دواتر پزیشكه‌كان جۆره‌ ده‌رمانێكیان پێداوه‌ تاوه‌كو جوڵه‌ی كرمه‌كان له‌ناو سكی له‌كاربخات و دواتر ده‌ریان هێناوه‌ .

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، جۆری كرمه‌كه‌ ئه‌نگڵ بووه‌و ژماره‌یه‌كی تری بچوكیشی تێدابووه‌


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2016-03-24