ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


بەم كۆدە نهێنییە دەتوانیت هێڵی ئینتەرنێتەكەت خێراتر بكەیت

بەم كۆدە نهێنییە دەتوانیت هێڵی ئینتەرنێتەكەت خێراتر بكەیت

كاتێك لەڕێی تۆڕی تەلەفۆنەوە ئینتەرنێت بەكاردەهێنیت، ئەوا لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە بەرز و نزم دەكات، ئەگەر تۆش خاوەنی مۆبایلی جۆری ئایفۆن-یت، ئەوا پەیوەندی بە ژمارەیەكی نهێنییەوە دەكەیت بۆئەوەی ئەو شوێنەت پێبَڵێت كە خێراییەكەی تێیدا زیاترە.
ئەو كۆدە بەمشێوەیەیە:

 b3be5e2f23365aa83e44aa5fda90e840

كە كۆدەكەت نوسی، پەنجە بە دوگمەی سەوزی پەیوەندیدا بنێ.
پاشان ئەم نوسینانە دێتە سەر شاشەی مۆبایلەكەت و لە پاڵ وشەی Phoneەكەی سەرەوە ژمارەیەك و لەتەنیشتیشی نیشانەیەكی (-) دەردەكەوێت، ئەو ژمارەیەش نیشانەی بەهێزی تۆڕی ئینتەرنێتە و بەوشێوەیەش خێراییەكە لەو شوێنەدا زیاترە. هەر كاتێكیش ئەو ژمارەیە كەم ببێتەوە، ئەوا خێرایی ئینتەرنێتەكە زیاتر دەبێت.
كە ئەو ژمارەیە دەردەكەوێت، بگەڕێ بە شوێنەكەتدا و تەماشای ژمارەكە بكە تا كەمترین ژمارە دەردەكەوێت، لەوێدا خێراترین ئینتەرنێتت دەستدەكەوێت.
هەر ئەو رێگەیە بۆ دانانی ئامێری راوتەر (Router) سودی لێدەبینرێت، بەتایبەت بۆ ئەو هێڵانەی دەكرێن بە تۆڕ بۆ چەند مۆبایلێك

 

9aaf29eaab09159ad471593a50295ba4

 

 

 


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2017-02-15