ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


بزانە ئەم کچە کوردە لە هوتێلیکی سلەیمانی چۆن دەرکەوتووە

بزانە ئەم کچە کوردە لە هوتێلیکی سلەیمانی چۆن دەرکەوتووە

خانمە هونەرمەندی کورد کۆمسای لەجەژنی نەورۆزدا بەشداری لە ئاهەنگێک دەکات و بە دوو ستایلی جیاوازەوە دەردەکەوێت.

کۆمسای یەکێکە لەو ئەستێرانەی کە لەم ساڵانەی دووایدا دەرکەوت و توانی بە گۆرانیەکانی هەوادارێکی زۆر کۆبکاتەوە بەتایبەت بە گۆرانی و ئاوازی خێرا و هەڵپەڕکێ، هەر بەبۆنەی ساڵی نوێی کوردی و هاتنی جەژنی نەورۆز لەدەرەوەی وڵاتەوە گەڕایەوە کوردستان و لە هۆتێل ڕامادا ئاهەنگێکی سازکرد لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیکە.

لەنێو ئاهەنگەکە کۆمسای بە دوو ستایلی عەزی نیمچەڕووتی جیاواز دەردەکەوێت، پاش بڵاوکردنەوەی وێنەکانیشی لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بەشێکی زۆر لە هەوادارانی ڕەخنەیان لێدەگرت و جلوبەرگەکەیان بە نەشیاو دادەنا لەکاتێکدا جەژنی نەورۆزە و جلوبەرگی کوردی نەپۆشیوە، بەڵام بەشێکی دیکەی هەوادارانیشی وەسفی دەکەن و بەدەنگی و جوانی ستایل و ڕووخساری.

کۆمسای سەرەتاکانی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ، کە لە شاشەی ئێن ئار تیەوە پەخش دەکرا، یەکێک بوو لە قوتابیەکانی هونەرمەند دیاری قەرەداغی و پێش قۆناغەکانی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە هێنا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە وەک کافر، باوەش، لەرزانە، خڕەی مێخەک.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2017-03-25