ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


ڕەش بوونی جومگەکانی دەست ناھێڵێت

ڕەش بوونی جومگەکانی دەست ناھێڵێت
رەش بوون و بۆر بوونی جومگەکانی دەست گرفتێکە بەھۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوە بەشێوەیەکی زۆر دروست دەبێت یان بەھۆی زۆر بەکارھێنانی مادە کیمیاییەکانەوە یان بەھۆی وشکبونی درێژخایەنەوە، بۆیە دەتوانیت بەیەکێ لەم رێگایانە سپی بکەیتەوە:
١. لیمۆ و زەردەچەوە: ئەمیش نیو لیمۆ دەبێ بدەیت لەشوێنەکە و نیو کەوچک زەردەچەوەی ھاڕراوی فرێشی تێ بکە و با ٢٠ دەقیقە بەردەوام بێت پاشان دەستت بەئاو بشۆ. ئەم رێگایە ھەفتەی دووجار دووبارە بکەرەوە و دەشتوانیت ماسکەکە بدەیت لەدەم و چاو ت و شوێنەکانی تری لەشت. 
٢. ھەنگوین وتوێکڵی پرتەقاڵ: توێکڵی پرتەقاڵ بھاڕە و لەگەڵ دوو کەوچک ھەنگوین و ٣ کەوچک ئاوی فرێشی پرتەقاڵ تێکەڵی بکە و بیدە لەپێستی دەست، دەم و چاو، ئەژنۆ، ئانیشک بۆ لێکردنەوەی پێستە مردووەکە کەھۆکاری رەنگە بۆرەکەیە و ناوچە ووشەکەکەش لەناودەبات و درەوشانەوەی دەکات.
٣. بابایا و شۆفان: کەمێک بابایا و ھاڕڕاوی شۆفان و ئاوی نیو لیمۆ تێکەڵ بکە و جوان دابەشی بکە بەسەر دەستت و شوێنە زیانلێکەوتوەکانی تری لەش. باماسکەکە ٢٠ دەقیقە پێوەی بێت پاشان بیھێنە بەشوێنەکاندا و بەجوڵەی بازنەیی بۆ ھاندانی تەقشیر و رزگاربون لەچینە رووکارییە وشکەکانی پێست و دۆزینەوەی چینی تری نەرمتر

ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2017-09-16