ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


هەندێک رێنمایی بۆ پاراستنی پێستی منداڵەکەت لە وشکبوون

هەندێک رێنمایی بۆ پاراستنی پێستی منداڵەکەت لە وشکبوون

پێستی منداڵ هەستیارە و زوو تووشی وشکبوونەوە و هەوکردن و حەساسیەت دەبێت، بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە بێگومان، کە رەنگە هەندێکجار هەڵەی دایکان بێت.

بۆ ئەوەی لەم گرفتانە بەدووربیت، پێویستە ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکەن:

1-شتنی منداڵ بە ئاوی شلەتین، هەرگیز ئاوی زۆر گەرم بەکارمەهێنە، چونکە پێستی وشک دەکاتەوە.

2-سابونی بێ بۆن و تایبەت بە لەشی منداڵ و پزیشکی، چونکە بۆندار دەبێتەهۆی زیان گەیاندن بە پێست و زەیتی سروشتی هەڵدەمژێت.

3-پاش شتنی لە گەرماو، پێویستە ئەو کرێمی تایبەت پێستی منداڵی بۆ بەکاربهێنیت، بەڵام وریابە لەوەی تەندروست بێت، تا تووشی وشکبوونەوە قڵیشان نەبێت.

4-هەوڵبدە منداڵەکەت لە تیشکی خۆر بەدووربگرە بەشێوەیەکی زۆر، بەتایبەت لە هاویناندا، چونکە تیشکی سەروو بنەوشەیی زیانی هەیە.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2018-02-06