ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


ڤیدیۆکەی دامەزرێنەری فەیسبوک دوورە لە راستییەوە

ڤیدیۆکەی دامەزرێنەری فەیسبوک دوورە لە راستییەوە

ماوەی چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ڤیدیۆیەک بەناوی مارک زوکەربێرگ خاوەن و دامەزرێنەری فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا هەواڵی سڕینەوەی فەیسبووک رادەگەیەنێت، بەڵام ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.

بەپێی زانیاریەکان لە ڤیدیۆکەدا مارک زوکەربێرگ ئاماژە بە نەمان و سڕینەوەی فەیسبوک دەکات و، دەڵێت "چونکە توێژینەوەکان سەلماندوویانە، کە فەیسبووک کاریگەری خراپی هەیە لەرووی کۆمەڵایەتیەوە، لەکاتێکدا ئامانجمان دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتیەکانە لەنێوان تاکەکاندا، هەربۆیە لەپێناو بەرژەوەندی خەڵک دەیسڕێتەوە".

لەهەمانکاتدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە، ئاماژە بەوەدەدرێت، بۆ بەردەوام بوون لە بەکارهێنانی دەبێت پارە بدرێت، یان هەمان ڤیدیۆ و ئاگاداری بنێریت بۆ 18 هاوڕێت بۆ مانەوەی فەیسبوکەکەت.

هەموو ئەو بڵاوکراوانەش دوورە لە راستییەوە، چونکە ئەم ڤیدیۆیە ساختەیە و دەنگی مارک زوکەربێرگ نییە، ڤیدیۆییەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی رابردوو کە لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا تۆمارکراوە.

 


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2018-04-15