ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


گیراوەیەکی باو بۆنی ناخۆشی دەم ناھێڵێت

گیراوەیەکی باو بۆنی ناخۆشی دەم ناھێڵێت
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی میونیخ لەئەڵمانیا گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کەخواردنەوەی چای زەنجەبیل دەکرێ ھاوکاری بکات لەنەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەمدا.
مادەی کیمیایی Gingerol کەتامە تیژەکە دەداتە زەنجەبیل ئەنزیمێک لەناودەمدا دروست دەکات کەمادەکان تێک دەشکێنێت و بۆنە ناخۆشەکەی ناھێڵێت و ئاستی ئەنزیمە پێویستەکان بەھێز دەکات بۆ رزگاربون لەبۆنەکە بەرێژەی ١٦ جار لەماوەی تەنیا چەند چرکەیەکدا. 
توێژەران گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کەبەکارھێنانی مەعجونی ددان و دەم پاکەرەوە لەزەنجەبیل زۆر باشە. 
بەوپێیەی کاریگەری خۆراک لەسەر ھەڵسوکەوتنی گەردیلەکانی لیک ناھێڵێت. 
سەرباری ئەمەش زەنجەبیل ھەموان دەزانین کەبەسوودە بۆ ئەو منداڵانەی گرفت و کێشەی گەدەیان ھەیە. 
بەتایبەت ھەوکردنی گەدە و ریخۆڵە دەکرێ چەند دڵۆپێک زەنجەبیلیان بدرێتێ تا ڕشانەوە دوابخات

ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2018-08-03