ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


١٠ ڕێگا بۆ ئەوەی ڕێگەنەدەیت بکەویتە داوی بڕیاری هەڵەی مێشکتەوە!

١٠ ڕێگا بۆ ئەوەی ڕێگەنەدەیت بکەویتە داوی بڕیاری هەڵەی مێشکتەوە!

زۆر جار ڕوده‌دات كه‌ له‌گه‌ڵ خوودی خۆماندا ده‌كه‌وینه‌ ناكۆكیه‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ر هه‌سته‌كانمان و حه‌ز و خولیاكانمان نازانین بڕیاره‌ ڕاسته‌كه‌ كامه‌یه‌، دواتریش بڕیاری هه‌ڵه‌ ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ کۆمەڵێک ڕێگای ئاسانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ویته‌ ئه‌و داوانه‌وه‌ كه‌ مێشكی خۆت بۆت داده‌نێت:

 

– فێری ئه‌وه‌ ببه‌ كه‌ به‌نه‌رمی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆتدا بكه‌یت و له‌سه‌ر لاوازیه‌كانت زیاده‌ڕه‌وی له‌ سه‌رزه‌نشتكردنی خۆتدا مه‌كه‌، له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانیشتدا ئاهه‌نگ بگێڕه‌.

– ڕاسته‌وخۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ قبوڵ مه‌كه‌ كه‌ به‌به‌لاشن، ڕه‌نگه‌ له‌و كاته‌دا مێشكت داوای بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ دواتر زیانت لێده‌دات چونكه‌ ده‌كه‌ویته‌ داوای بازرگانه‌كانه‌وه‌.

– بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب زۆر له‌ خۆت مه‌كه‌، ئه‌وه‌ باشه‌ كه‌ زۆرترین كتێب بخوێنیته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر ڕۆژه‌و كه‌مێك بخوێنه‌ره‌وه‌.

– مێشكیشت به‌ هه‌مان شێوه‌ی جه‌سته‌ت پێویستی به‌ وه‌رزش و ڕاهێنانه‌، هه‌وڵبده‌ له‌ رێگه‌ی فێربونی شتی نوێ و به‌كارهێنانیه‌وه‌ ڕاهێنانی پێبكه‌یت.

– ئیدی پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ یاریه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ت لابده‌ست و چێژ له‌ یاری ڕاسته‌قینه‌ وه‌ربگریت.

– كاره‌ زۆره‌كانت دابه‌ش بكه‌و یه‌ك یه‌ك ته‌واویان بكه‌، ئه‌مه‌ واده‌كات مێشكت باشتر بتوانێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.

– چه‌ند جار بۆ شتێك چویته‌ته‌ بازاڕ به‌ڵام كۆمه‌ڵێكی دیكه‌شت كڕیوه‌و پاره‌ت به‌ خۆت نه‌هێشتووه‌، ئه‌و دیارده‌یه‌ پێی ده‌وترێت dopamine، پێویسته‌ ته‌نها چاوت له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی خۆت بێت.

– كاتێك هه‌ست به‌ تێری ده‌كه‌یت له‌ خواردن بوه‌سته‌ و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردنیان بۆ داناویت زۆر مه‌خۆ.

– دڵنیابه‌ له‌وه‌ی له‌ كاتی خه‌وتمدا سه‌رجه‌م ڕوناكیه‌ زیاده‌كانی ژوره‌كه‌ت بكوژێنیته‌وه‌.

– فێری ئه‌وه‌ ببه‌ هه‌ر شته‌و له‌ كاتی خۆیدا بكه‌یت، بۆنمونه‌ له‌ كاتی وه‌رزشدا به‌ قسه‌كردنه‌وه‌ كاته‌كانت مه‌كوژه‌.

 

ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-03-01