ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


لە جیهاندا شەش وڵات مافی یەكسانی دەدەنە ژنان

لە جیهاندا شەش وڵات مافی یەكسانی دەدەنە ژنان

لە دە ساڵی ڕابردوودا ١٣١ وڵات هەوڵیان داوە زیاتر لە ٢٧٤ یاسا و پڕۆژەی ڕێفۆڕم درووستبكەن بە ئاڕاستەی باشكردنی دۆخی ژنان لە شوێنی كارەكانیان. لەو نێوەدا هەندێك وڵات توانیویانە ئاماری نادادپەروەری و نەبوونی بەرابەری لە نێو ژنان و پیاوان كەم بكەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێك دانیمارك، فەڕەنسا، لێتوانیا، لۆكسەمبۆرگ و سوێد لە سەرووی هەموو ئەو وڵاتانەن كە تێیاندا چاكسازی كراوە.

بە پێ ڕاپۆرتەكە، ئەو شەش وڵاتە توانیویانە ڕێژەی بەرابەری ژنان و پیاوان ١٠٠ لەسەد دابین بكەن.

لە نێو ئامارە جیهانییەكاندا دەردەكەوێت تەنیا سێ لە سەر چواری ژنان لە كۆی گۆی زەوی، مافی بەرامبەر لەگەڵ پیاوانیان هەیە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا ژنان نیوەی مافی پیاوانیان نییە.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-03-07