ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


ئەگەر نان بەپەلە بخۆن، ئەم 3 زیانەی دەبێت

ئەگەر نان بەپەلە بخۆن، ئەم 3 زیانەی دەبێت

هەندێك جار بە هۆكاری جیاواز ناچار دەبین بەپەلەو خێرایی نانبخۆین، بەڵام پزیشكان و توێژینەوەكان هۆشداری لە مەترسییەكانی ئەم شێوازی نانخواردنە دەدەن.

(د. سۆران موحەمەد غەریب) پسپۆڕی هەناوی رایگەیاند: مەترسییەكانی بەپەلە نانخواردن بریتین لەمانەی خوارەوە :

1. ترشی گەدە: خواردنی باش نەجوراو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەو زۆربوونی لەناو گەدەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ترشی گەدە دووبارە چاڵاك ببێتەوە، واتە ترشی گەدە زیاد لەپێویستی خۆی دەڕژێت بەسەر خواردنەكەدا، لەم كاتەدا هەست بە سووتانەوەی گەدە دەكرێت، جگە لەوەی هەرسكردن قورس دەكات و تووشی ئاوسان و غازاتیشی دەكات. 

2. قەڵەوبوون: مێشك پێویستی بە (20) خولەك هەیە تا ئاماژەی تێربوون بنێرێت، بۆیە پەلەكردن لە نانخواردن وات لێدەكات خواردنی زیاتر بخۆیت، پێش ئەوەی هەستكردن بە برسێتی بوەستێت، ئەوەش دەبێتە هۆی قەڵەوی. 

3. شەكرە: یەكێك لە هۆكارەكانی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم، نان خواردنی بەپەلەیە، چونكە نانخواردنی بەپەلە وادەكات هەست بە تێربوون نەكەیت، كە ئەمەش دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی خۆراكێكی زۆرو گۆڕانكاری لە كارەكانی گلوكوز لە خوێن و بەرگری ئەنسۆلین دروستدەبێت، بەم گۆڕانكارییەش توشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەبێت.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-03-07