ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


خانمێك دوای 27 ساڵ بێهۆشبوون، بەئاگادێتەوە

خانمێك دوای 27 ساڵ بێهۆشبوون، بەئاگادێتەوە

لە ئیمارات خانمێكی عەرەب دوای 27 ساڵ بێهۆشبوون، لە حاڵەتێكی دەگمەندا هۆشی دەگەڕێتەوە. 

مونیرە عەبدوڵڵا کە بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لەساڵی 1991 زەبری توند بەر سەر و مێشكی کەوتوو و هۆشی لەدەستدا، دوای 27 ساڵ لە بێهۆشی، لە رووداوێكی دەگمەنی پزیشكیدا هۆشی گەڕایەوە. 

عومەر وێبێیر، کە کوری مونیرەیە و لەکاتی رووداوەکەدا تەمەنی ٤ ساڵ بووە و لە باوەشی دایکی بووە، سەلامەت بووە و هێندەی دایکی زەبری بەر نەکەوتووە، دەڵێت هەرگیز هیوام لەدەستنەدا و هەموو کات هەستم دەکرد رۆژێك هەڵدەستێتەوە. 

مونیرە لەکاتی رووداوەکە تەمەنی 32 ساڵ بووە و بێهۆشبووە، لە نەخۆشخانەکانی لەندەن مایەوە و دواتر رەوانەی ئەڵمانیا کراوە، لە ئەڵمانیا دوای وەرگرتنی چەندین چارەسەری پزیشكی و بەدواداچوونی زیاتر بۆ دۆخی تەندروستی، عومەر دەڵێت رۆژێك گوێی لێبووە کە بە ناوی خۆی بانگی کردووە. دەشڵێت ئێستا دۆخی تەندروستی باشترە و هەندێك قسە دەکات.

عومەر چیرۆکی دایکی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت هیچ کات هیوای بۆ بوونی خۆشەویستانتان لەدەستمەدەن. 


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-04-26