ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


بەبڕیاری فۆلۆوەرەکانی لەئینساگرام کچێک خۆی کوشت

بەبڕیاری فۆلۆوەرەکانی لەئینساگرام کچێک خۆی کوشت


کچێکی تەمەن 16 لە مالیزیا پاش ئەوەی پرسی ژیان و مانەوەی خۆی کردە راپرسی بۆ فۆلۆوەرەکانی ئینستاگرام و پرسیبوی ئایا بژیم یان بمرم، زۆربەی بەشداربوانیش بەبەڵی بۆ مردن دەنگیاندا و بەهۆیەوە کچەکە خۆی کوشت.
لەسەدا 69 ی  بەشداربوان بەبەڵی بۆ مردن دەنگیان داوە

بەپێی هەواڵی میدیاکانی مالیزیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رۆژی 13 ی ئەم مانگە کچێکی تەمەن 16 لەناوچەی ساراواک لە مالیزیا پاش ئەوەی پرسی ژیان و مانەوەی خۆی کردە راپرسی بۆ فۆلۆوەرەکانی ئینستاگرام و لێپیپرسیبون ئایا بژم یان بمێنم، لەسەدا 69 ی  بەشداربوان بەبەڵی بۆ مردن دەنگیان داوە و بەهۆیەوە کچەکە لەنهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەکەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ئۆبسێرڤەر نیوز، کچەکە کاتژمێر 3 ی پاش نیوەڕۆ لەئینستاگرام پۆستەکەی کردوە و نوسیویەتی " گرنگە، هاوکارم بن لەم بڕیارە، دەنگ بدە بەمردن یان ژیان" 

تا ئێستا نەزانراوە کە ئایا فۆلۆوەرەکانی زانیویانە نیازێکی وەهای هەیە یان نا، بەڵام ئەو کچە هەرزەکارە لە فەیسبوک ئاماژەکانی خۆکوشتنی بەجێهێشتوە و نوسیویەتی " دەمەوێت دەستبەرداری ئەو ژیانە بێ مانایە بم، ماندوم" 

لێرەوە پێویستە تێبگەین پۆستی هاوڕێکانمان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەنگدانەوەی هەست و ناخیانە، مەترسیدارە وشەو دەربڕینەکانیان وەک راستی وەرنەگرین و چارەنوسیان بکەینە قوربانی بەسەربردنی چەند ساتێکی خۆش.

ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-05-25