ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


لە ئەمریکا پێکوتەیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن دروستدەکرێت

پزیشکانی ئەمریکا رایدەگەیێنن پێکوتەیەکی نوێیان بۆ رێگەگرتن لە سەرهەڵدانی خانە شێرپەنجەییەکانی کۆڵۆن دروستکردووە.

تیمێکی پزیشکانی ئەمریکی زانکۆی تۆماس جێفێرسۆن و فیلادێلفیا پێکوتەیەکیان دروستکردووە کە هانی چالاکبوونی سیستەمی بەرگری دەدات و بەمەش گەشەکردن و سەرهەڵدانی خانە شێرپەنجەییەکانی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە.

د. کارێن کنودسن، بەڕێوبەری سەنتەری شێرپەنجە لە فیلادێلفیا و سەرپەرشتیاری تیمەکە دەڵێت: زۆر گرنگە میکانزیمی سەرهەڵدانی خانە شێرپەنجەییەکانی کۆڵۆن بزانرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەری نوێی بۆ دروستبکرێت.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونیدەکاتەوە ئەم پێکوتەیە خانەکانی بەرگری جەستە چالاکدەکات و بەهۆیەوە خانەشێرپەنجەییەکان لەنێوودەبات.

پزیشکانی ئەمریکی هیواخوازن لە داهاتوودا تاقیکردنەوەی زیاتر لەسەر پێکوتەکە ئەنجامبدرێت و بۆ رێگریکردن لە شێرپەنجەی کۆلۆن بەکاربهێنرێت


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-05-29