ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


6 رێگا بۆ پاراستنی مێشک لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر

6 رێگا بۆ پاراستنی مێشک لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر

نەخۆشی ئەلزەهایمەر بریتیەلە لەناوچونی خانەکانی مێشک، لەگەڵ زیادبونی تەمەن ئەگەری توشبونی زیاتر دەبێت، کەسی توشبو ناتوانێت یادەواریەکانی بیر بکەوێتەوە، هەندێک جار بە شێوەیەکی لێدێت کە کەسە نزیکەکانی ناناسێتەوە، ماڵپەری helpguide شەش رێگای بڵاوکردوەتەوە کە رێگر دەبێت لە توشبون بەم نەخۆشیە.

یەکەم: راهێنانی جەستەیی، بە پێی تویژینەوەکان ئەنجامدانی وەرزش و راهێنان رێگرە لە گەشەکردی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە رێژەی %50، یارمەتیدەرە بۆ باشتر هاتوچۆی خوێن و بەهێزکردنی بیرەوەری، کەمکردنەوەی فشاری خوێن و دەرونی.

دوەم: بەهێزکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لەرێگەی ناسینی کەسانی نوێ، هەروەها ئەنجامدانی چەندین کاری خۆبەخش، رۆیشتن بۆ جێم، سەردانکردنی دراوسێکان، هەفتانە بینینی هاورێ نزیکەکان یارمەتیدەرێکی زۆرباش دەبن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و هۆکارە بۆرێگری کردن لە توشبون بە ئەلزەهایمەر.

سێیەم: خۆراکی تەندروست هۆکارێکە بۆ دورکەوتنەوە لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و بیرچونەوە، چونکە بیرچونەوە بەهۆی لەناوچونی خانەکانی مێشکەوەیە، کە دەکرێت لە رێگەی پەیرەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروستەوە رێگری لێبکەیت، خواردنی گوێز، سەوزە، ماسی بەسودن.

چوارەم: بەردەوام ئەنجامدانی ئەو یاریانەی دەبێتە هۆی وریاکردنەوەی مێشک و پەرە بەتوانا مێشکیەکان دەدەن، وەکو یاری پەزڵ، کیوب، دۆزینەوەی مەتەڵ، سۆدوکۆ.

پێنجەم: خەوێکی تەندروست، دەتپارێزێت لە توشبون بە ئەلزەهایمەر، پێویستە رۆژانە 8 کاتژمێر بخەویت، بۆ ئەوەی سەرنجت زیاتربێت و مەترسی لەبیرچونەوە و ئەلزەهایمەر کەم ببێتەوە.

شەشەم: هەبونی سترێس هۆکارە بۆ لەبیرچونەوە، چونکە رێگری دەکات لە گەشەکردنی خانەکانی مێشک و کاریگەری زیانبەخشی دەبێت، رۆژانە خۆت لە سترێس بەدور بگرە.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-09-06