ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


بەڤیدیۆ.. لە خۆشی سوپرایزەکەی زاوا دەبورێتەوە

بەڤیدیۆ.. لە خۆشی سوپرایزەکەی زاوا دەبورێتەوە

لە ئەمەریکا بوکێک لەلایەن زاواوە خەونی ژیانی بەدیدەهێنرێت، بەڵام لە خۆشیدا دەگری و زاوا لەبیردەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا،  کوڕێک بەناوی هارمیک نازاریان لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا، لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا لەگەڵ خۆشەویستەکەی سەگێکی تایبەت پێشکەش بە هاوبەشی ژیانی ئەنجیلا دەکات.

ئەنجیلا خەونی ژیانی بووە کە ببێتە خاوەنی ئەو جۆرە سەگە، هەربۆیە بە بینینی سوپرایز و دیاری هاوسەرەکەی تووشی سەرسوڕمان دەبێت و دەگری، هێندەی نامێنێت لە هۆش خۆی بچێت، بەڵام زاوای هەر لەیاددەچێت سەرقاڵی سەگەکە دەبێت.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-09-03