ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


٦ جۆری ماسی ھاوسەنگی شەکرە رادەگرێت

٦ جۆری ماسی ھاوسەنگی شەکرە رادەگرێت
ماسی بەتایبەت چەورەکان لەخۆراکە بەسودەکانە بۆ کەسانی ئاسایی و ئەوانەی توشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوون وەک دڵ و مولولەکانی خوێن و شەکرە بەھۆی بونی زۆرێک لەرەگەزە خۆراکییەکانەوە کەھاوکارە لەرێکخستنی فشار و شەکر لەخوێندا.
وێبسایتی Everyday health لیستی ئەو جۆرە ماسیانەی ئاشکراکردوە کەبەسودە بۆ توشبوانی شەکرە.
١- سەلمۆن: چونکە زۆرێک رەگەزی خۆراکی بەسوودی تێدایە بۆ رێکخستنی رێژەی شەکر لەخوێندا وەک ئۆمیگا ٣.
٢- بەڵتی : ئەمەش چەوری کەمە و پرۆتینی زۆرە و نابێ زۆر بخورێت بۆ پاراستنی رێژەی شکر لەخوێندا و پێویستە لەگەڵیدا زەڵاتە بخورێت بۆ سود وەرگرتن لەریشاڵەکانی کەدەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی رێژەی مژینی لەش بۆ شەکر لەخوێندا.
٣- رۆبیان: ئەمەش کۆلیسترۆڵی زۆرە و ھەفتەی ١ یان ٢ جار دەبێ بخورێت 
٤- محار (مرواری) : ئەمیش بەسوودە بۆ توشبوانی شەکرە جۆری ٢ بەھۆی بونی ڤیتامین بی ١٢ و بی ٢ و ئاسن و پرۆتینەوە
٥- تونە: ئەمەش ئۆمیگا ٣ی تێدایە بۆ رێکخستنی رێژەی شەکر لەخوێندا بەسودە
٦- سەردین: کالیسیۆمی تێدایە کەبەسوودە بۆ بەھێزکردنی ئێسک و شاشبونی، لەگەڵ ڤیتامین دی کەئەگەری توشبون بەشەکرە لەجۆری ٢ کەم دەکاتەوە، سەرباری ئۆمیگا ٣ کەرێژەی شەکر لەخوێندا رادەگرێت.

ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-09-24