ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


لە چوارەم شەڕی لەگەڵ" شێرپەنجە" شکستی هێنا

لە چوارەم شەڕی لەگەڵ\

نێسلیجان تای، کچێکی تەمەن 20 ساڵە و دانیشتوی ئیستانبولی تورکیایە، دوێنێ دوای ماوەیەکی زۆر بەرەنگاری لەگەڵ شێرپەنجە دوێنێ لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کرد.

نێسلیجان لەناو خەڵکی تورکیادا، بە سمبولی بەرەنگاری و ئازایی ناسرابو دژی شێرپەنجە، ئەوەش بەهۆی گەشبینی خۆی لە روبەروبونەوەی ئەو نەخۆشیە کوشندەیە.


ناوبراو لە پێگەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام، بەبەردەوامی ئەزمونی خۆی لە وەرگرتنی چارەسەری کیمایایی و ناچاربونی بە تاشێنی سەری بۆ هەوادارنی دەگواستەوە و هانی توشبوانی ئەو نەخۆشیەی دەدا کە گەشبین بن و خۆراگر بن، بەوەش هەوادارێکی زۆری لەناو خەڵکی تورکیادا کۆکردبۆوە.

Image result for neslican tay

Image result for neslican tay

Image result for neslican tay

نێسلیجان، بەهۆی تەشەنەکردنی شێرپەنجەکەوە، قاچێکی لەنیوەدا بڕابوەوە، سێ جار بەشیوەیەکی چر چارەسەری کیمیایی وەرگرتوە و بەوەش لە مردن رزگاری بو، بەڵام دوێنێ لە کاتی وەرگرتنی چوارەم چارەسەری کیمیایی کۆچی دوای کرد.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-09-24