ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


بە ڤیدیۆ: لەکاتی یەکەم جار گەیشتنم بە بەریتانیا چی بکەم باشە؟

بە ڤیدیۆ: لەکاتی یەکەم جار گەیشتنم بە بەریتانیا چی بکەم باشە؟

سکرین ئینترڤیۆ : یەکەم جاوپیکەوتنی تۆ و هۆم ئۆفیسە کاتیک لە بەریتانیا دەبین بۆ یەکەم جار داوای پەنابەری دەکەیت

ئەگەر تۆ داوای مافی پەنابەریت کردبوو لە یەکەم هاتنەناوەوەی خاکی بەریتانیا ئەوە لەلایەن کارمەندیکی پۆلیسەوە جەند پرسیاریک لی دەکەن، لە هەمان رۆژی گەیشتنت بە بەریتانیا

 

ئەگەر تۆ جەند رۆژیک پاس گەیشتن بە بەریتانیا خۆت رادەستی پۆلیس کرد ئەو کات بانگهێشت نامەیەکت بۆ دیت لە لایەن هۆم ئۆفیسەوە بۆ کرۆیدن

 

هۆم ئۆفیس بەشیکی سەرەکی حکومەتی بەریتانیەی کە کاروباری پەنابەران ریک دەخات.

 

هەندیک کەس لەکاتی خۆ رادەست کردنیاندا بە هۆم ئۆفیس ئەوا بۆ ماوەیەک رادەگیرین و هەر لەوی چاوپیکەوتنی سەرەتایان لێ داوا دەکەن.

زۆر بەی کەسەکان کە دێنە بەریتانیا جانسی ئەوەیان نی یە پێش لە رادەستکردنیان بە هۆم ئۆفیس دەستیان بە پارێزەر و هاوکاریکی یئاسایی پەنابەران بگات.

باشتر وایە قسە لەگەڵ پارێزەریک بکەیت بەر لە جاوپێکەتنەکەت

پارێزەرەکەت بۆی نیە بەشداربێت لە کاتی سکرین ئینتەرڤیۆ .

زۆر گرنگە بۆ تۆ کۆپیەکی ئەو چاوپیکەتنە داوا بکەیت لە کۆتایی دا

وەرگێرێکی یاسایی بۆ تۆ ئامادە دەکرێت لە کاتی چاوپیکەتندا .

ئەگەر هەر کێشەیەکت لە گەڵ وەرگێرەکەدا هەبوو بە دڵنیایەوە هۆم ئۆفیس ئاگادار بکە وەک ئەوەی لێی تینەگەیشتی و هەستت کرد باش نیە .

دەتوانیت دوای تەواوبوونی جاوپیکەتنەکەت بە پارێزەرەکەشت بڵێت کەوا وەرگێرەکەت باش نەبووە  ئەوەی س نامە بۆ هۆم ئۆفیس دەنووسێت

 

لە کاتی سکرین ئینتەرڤیۆ دا جەن پرسیاریکی سادەت لی دەکەنوەک

ناو مەوالید ولاتەکەت شارەکەت ئاینەکەت و ریگای هاتنت بۆ بەریتانیا و تەندروستیت. هۆکاری هاتنت بۆ بەریتانیا

لەو پرسیارە گرنگانەی لێت دەکەن ئەوەی جۆنێتی هاتنت بۆ بەریتانیا بە ج رێگایەکدا هاتوویت.

بەریتانیا ئەم زانیاریانە بەکاردێنێت بۆ ئەوەی بزانێت تۆ لە وڵاتی تر بۆت هەبوو داوای مافی پەنابەری بکەیت بۆ نەتکردووە هۆکارەکەی چیە؟

هەروەها پرسیارت لی دەکەن ئایا تۆ پێش تر مافی مانەوەی هیج وڵاتیکی ئەورۆپیت هەبووە

ئەگەر بەریتانیا بۆی دەرکەوت تۆ لە وڵاتیکی ئەرۆپیەوە هاتوویت لەوانەیە داواکەت بگوازێتەوە بۆ ئەو وڵاتە  وە لەوانەیە بت گێرێتەوە بۆ ئەو وڵاتە وەک یاسای دبڵكن

هۆم ئۆفیس ئەمە دەزانێت لە رێگەی پەنجەمرۆی کەسی داواکارەوە

ئەگەر هۆم ئۆفیس بریاری دا بتگێرێتەوە بۆ وڵاتی یەکەم تۆ دەتوانیت داواکە رەد بکەیتەوە و رازی نەبیت .

ئەمەیش پەیوەندی بە ئەو وڵاتەوە هەیە کە لێوەی هاتوویت یەکەم جار

هۆم ئۆفیس ماوەی ٦ مانگ دادەنێت بۆ ولاتی یەکەم بۆ وەرگرتنەوەت ئەگەر وەرنەگیرایتەوە ئەو کاتە لە بەریتانیا لەماوەی ٦ مانگی داهاتوودا دەبێت کێشەی پەنابەریەکەت یەکلا بکرێتەوە.

تەنانەت ئەگەر هۆم ئۆفیس لە رێگەی پەنجۆمۆرەوە تۆ ناناسێتەوە تۆ مادام ژیانت لە مەترسیدایە دەبێت لە وڵاتی یەکەمی ئەورۆپا داوای مافی پەنابەری بکەیت،

جاوپێکەوتنی یەکەم زۆر کورتە بەلام ئەمە ئەوەناگەیەنێت کەوا گرنگ نیە.

هەر زانیاریەک لەم جاوپیکەوتنە کورتەدا دەیدەیت دەبێت هەمان زانیاری بێت لە جاوپیکەوتنی گەورەدا دەیدەیت

هەموو ئەمانە بنووسە لە لای خۆت ، هەر جیاوازیەک لە قسەکانی یەکەم جار و دووەم جارت دا بە دی بکرێت ئەو کاتە وەڵامی پەنابەریەکە بە نەریی وەڵام دەدرێتەوەو باوەر بە قسەکانی تەرت ناکەن

 


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-09-25