ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


یەکێتی ئەوروپا: پێشنیارەکەی بریتانیا بۆ دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا هەنگاوی ئەرێنی لەخۆگرتوە

یەکێتی ئەوروپا: پێشنیارەکەی بریتانیا بۆ دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا هەنگاوی ئەرێنی لەخۆگرتوە

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو پێشنارەی کە دوێنێ چوارشەممە بریتانیا خستیە بەردەم یەکێتی ئەوروپا، کۆمەڵێک هەنگاوی ئەرێنی لەخۆگرتوە، بەڵام هەندێک خاڵی ئاڵۆزی تێدیە کە پێویستی بە کارکردنی زیاتر هەیە. 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوێنێ چوارشەممە جان کلۆد یۆنکەر، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بە بۆریس جۆنسۆن،  سەرۆک وەزیرانی بریتانیای راگەیاند، بەوردی پشکنینی یاسایی دەربارەی پێشنیارەکەی وڵاتەکەیان دەکرێت، بەڕەچاوکردنی بنەماکانی یەکێتیەکەیان.

یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت بگات بەڕێکەتن لەگەڵ بریتانیادا


ناوبراو رونیشیکردەوە، یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت بگات بەڕێکەتن لەگەڵ بریتانیادا، ئێمە ئامادەین بەدڕێژای کات کار لەو بارەیەوە بکەین بۆ گەیشتن بەڕێکەتن بۆ دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، هەروەک چۆن بەدرێژایی ئەم سێ ساڵەی رابردو وامانکردوە.

دوێنێ چوارشەمە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پێشنیاری کۆتای بۆ گەیشتن بەرێکەوتن لە یەکێتی ئەوروپا خستەڕو.

ئەوە باشترین و دادوەرانەترین، پلانە کە ئێمە پێیگەیشتبین، هیوادارین جێگەی رەزامەندی هاوڕی ئەوروپیەکانمان بێت


جۆنسۆن دەربارەی پێشنیارەکە وتبوی " ئەوە باشترین و دادوەرانەترین، پلانە کە ئێمە پێیگەیشتبین، هیوادارین جێگەی رەزامەندی هاوڕی ئەوروپیەکانمان بێت".

هاوکات سەرۆک وەزیرانی بریتانیا راشیگەیاندبو، ئەگەر لەدوای ئەم پلانە جێگرەوەیە نەگەیشتینە ئەنجام، جارێکی دیکە باس لە دەرچونی وڵاتەکەمان لە 31-ی ئۆکتۆبەردا ناکەمەوە.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-10-03