ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


دایکی مەست بوە و منداڵەکەی لەیاد چوە منداڵێکی دو ساڵان لەناو ئۆتۆمبێلدا بەهۆی گەرماوە گیان لەدەستدەدات

دایکی مەست بوە و منداڵەکەی لەیاد چوە منداڵێکی دو ساڵان لەناو ئۆتۆمبێلدا بەهۆی گەرماوە گیان لەدەستدەدات

بەهۆی گەرماوە، منداڵێکی دو ساڵان لە ویلایەتی لۆس ئەنجلس لەناو ئۆتۆمبێلێکدا گیان لەدەستدەدات، ئەوەش دوای ئەوەی دایکی مەست بوە و بیری چوەتەوە کە منداڵەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدایە.

 پەنجەرەکانی ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر داخستوە و گەرمای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ داگیرساندوە

 

جون لاڤ ئەگوستۆی تەمەن 2 ساڵ، لەهۆشخۆی چوە و دواتریش گیانی لەدەستداوە، ئەوەش دوای ئەوەی دایکی پەنجەرەکانی ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر داخستوە و گەرمای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ داگیرساندوە.

بەگوێرەی وتەی دایکی منداڵەکە، بەهۆی مەستبونی ئاگای لەمنداڵەکە نەماوە و دوای 5 کاتژمێر ئینجا بیری منداڵەکەی کەوتوەتەوە.

ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی مەستییەکەی بەریداوە دەستبەجێ گەیاندویەتیە نەخۆشخانە و بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی لەشیەوە، کە 107.5 پلە بوە گیانی لەدەستداوە.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-10-15