ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


باشترین خۆراکەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک

باشترین خۆراکەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک

شێرپەنجەی مەمک نەخۆشیەکە کە تێیدا خانەکانی مەمک بە شێوەیەکی زیاد لە پێویست و لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵ جەستەی مرۆڤدا زیاد دەکەن، لە هەردو رەگەزی ژنان و پیاواندا رودەدات، بەڵام زۆرینەی توشبوانی ئەم نەخۆشیە خانمانن، ئەگەر بێت و شێرپەنجەی مەمک چارەسەر نەکرێت ئەم خانانە کە بە خانەی شێرپەنجەیی ناسراون دەگەوازرێنەوە بۆ بەشەکانی تری لەش، تەندروستی نەخۆشەکە لە بارێکی جیگیرەوە بەرەو بارێکی ناجێگیر دەبەن، باشترین خۆراکەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک.

یەکەم: سەوزە و میوە
لە تویژینەوەیەکدا دەرکەوتوە خواردنی میوە و سەوزە ئەگەری %15 شیرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە، باشرینیان بریتین لە برۆکلی، بێری، قۆخ.

دوەم: ریشاڵ و دژەئۆکسان
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و دژە ئۆکسانن، باشترینن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک، رێگری دەکەن لە گەشەکردنی خانە شیرپەنجەییەکان، کە لە سپێناغ، گێزەر، مۆز، پرتەقاڵ، گوێز، شوکەلاتەی رەش، شیلک هەیە.

سێیەم: چەوری بەسود
خواردنی چەور دەبێتە هۆی قەڵەوی و مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، بەڵام هەندێک خۆراک هەیە کە چەوری تەندروستیان تێدایە و بەسودن بۆ شێرپەنجە وەکو زەیتی زەیتون، ئەڤۆکادۆ، گوڵەبەرۆژە، چەرەسات، ماسی سەلەمون.

چوارەم: ڤیتامینەکان، بەتایبەتی ڤیتامین D
هۆکارن بۆ رێگریکردن لە زیادبون خانە شێرپەنجەییەکان، مەترسی توشبون بە رێژەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە، لە خۆراکەکانی زەردێنەی هێلکە، جگەری گا، ماسی تونە، پەنیردا هەیە.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-10-27