ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای واتس ئەپ خزمەتگوزارییەکی نوێ پێشکەش بە بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید دەکات کە لەمەودوا جگە لەخۆیان کەسی تر ناتوانێت نامە تایبەتیەکانیان بخوێنێتەوە .

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە کە کەسی بەکارهێنەر دەتوانێت پەنجەمۆری خۆی لەسەر ئەپلیکەیشنەکە دابنێت و بەوەش کەسی تر ناتوانێت ئەپەکە بکاتەوە لەکاتی بەجێهێشتنی مۆبایلەکەیدا .

پێشتریش واتس ئەپ خزمەتگوزاری (Touch ID , Face ID) بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئای ئۆ ئێس کارکردبوو، شارەزایانی بواری ئای تی پێیان وایە کە ئەو خزمەتگوزاریە کاری پۆلیس و لێکۆڵەرەوەکان قورس دەکات لە کاتێکدا بیانەوێت نامەکانی کەسێکی تاوانبار بخوێننەوە .


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2019-11-06