ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


تەندروستی سلێمانی: یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

تەندروستی سلێمانی: یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، ئەو هاوڵاتییە بە ساڵاچوەی ئەمڕۆ توشی کۆرۆنا بو، گیانی لەدەستدا، بەوەش یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەشەمین حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا، توشبوەکە بەساڵاچوە و تەمەنی 70 ساڵە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

 ئەو هاوڵاتییە بە ساڵاچوەی ئەمڕۆ توشی کۆرۆنا بو، گیانی لەدەستدا

 

پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆش یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، ئەو هاوڵاتییە بە ساڵاچوەی ئەمڕۆ توشی کۆرۆنا بو، گیانی لەدەستدا، بەوەش یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرا.

یەکی ئەم مانگە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی توشبونی چوار كه‌سی له‌سلێمانی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند

 

یەکی ئەم مانگە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی توشبونی چوار كه‌سی له‌سلێمانی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاندو ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌میان پێشتر سه‌ردانی ئێرانیان كردوه‌و له‌ئێستاشدا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان و ته‌ندروستیان جێگیره‌.

ئێوارەی دوی ئەم مانگەش، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایانگەیاند، کەسێکی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2020-03-04