ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


تورکیا ڕێگە نادات کۆچبەرانى سنورەکانى یونان بگەڕێتەوە ناو وڵاتەکەی.

تورکیا ڕێگە نادات کۆچبەرانى سنورەکانى یونان بگەڕێتەوە ناو وڵاتەکەی.

تورکیا ڕێگە نادات کۆچبەرانى سنورەکانى یونان بگەڕێتەوە ناو وڵاتەکەی.

كۆچبه‌رانی نایاسایی و پەنابەران تا دێت ئاسانتر و فراوانتر له‌ زۆر شاری توركیاوه‌ به‌تایبه‌تی ئیستانبوڵه‌وه‌ ڕوویان له‌ ئه‌دیرنه‌ كردووە ، لەویشەوە بە شێوەیەکى ئاسان و بە بێ بوونى هیچ ترسێک و گرتنەبەرى ڕێگاى قاچاخ و بە بوونى هاوکارى وڵاتى تورکیا خۆیان دەگەیەنە سنورەکانى یونان

‌لە تازەترین لێدوانیدا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا لە پارێزگای ئیدرنە بە رۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند، هەزار پۆلیسی پڕچەککراو ڕەوانەی ئەو سنورانەیان دەکەن کە هاوسنورە لەگەڵ یۆنان و ڕێگەنادەن کۆچبەران بەرەو تورکیا بگەڕێنەوە."

سوله‌یمان سۆیڵو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا ، راشیگەیاند، "پۆلیسی یۆنان تا ئێستا ١٦٤ کۆجبەریان بریندارکردووە و دەیانەوێت چوار هەزار و ٩٠٠ کەس بۆ تورکیا بگەڕێننەوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە دواى ئاڵۆزبوونى دۆخى ئیدلیب و کۆژرانى چەند سەربازێکى تورکیا لە سوریا دەرگاى بەڕووى کۆچبەرانى سوری دا کردەوە بەرەو ئەوروپا ،وڵاتانی ئەوروپاش رەتیانکردەوە کە ئەو لێشاوە کۆچبەرە قبوڵیبکەن.

کۆچبەرانیش بە درێژایی سنوری تورکیا لەگەڵ یۆنان و بولگاریا بڵاوبوونەتەوە لەسەر ئەو سنورانەش ڕێگەیان پێنادریت بپەڕێنەوە، لە ئێستادا پۆلیسی ئەو وڵاتانەیش رێگەنادەن کۆچبەران بچنە خاکەکەیانەوە و تورکیاش رێگە لە گەڕانەوەیان دەگرێت.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2020-03-05