ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لەمیانی خوێندنەوەی پلانی حكومەتەكەی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بەدەستەواژەی “خۆتان ئامادە بكەن بۆ لەدەستدانی خۆشتەویستەكانتان” خەڵكی وڵاتەكەی ده‌تۆقێنێت.

.

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند:”دەبێت لەگەڵتاندا ڕوون و ڕاشكاوبم، لەبەردەم خراپترین قەیرانی تەندروستیداین كە چەندین دەیە ڕووینەداوە، هەندێك كۆرۆنا بە پەتای وەرزی دەشوبهێنێت، بەداخەوە ئەوە نادروستە، ئەو نەخۆشیە ترسناكترە و زیاتر بڵاو دەبێتەوە”.

.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە ڕاشكاو بێت لەگەڵ گەلی بەریتانیدا، زۆربەی خێزانەكان خۆشەویستەكانیان لەدەستدەدەن، كۆرۆنا دەگاتە هەموو سوچێكی جیهان،هەندێك كارمان بۆ قەڵاچۆكردنی كردووە، نەخۆشیەكە بووەتە پەتایەكی جیهانی و خێرا خەڵكی به‌لێشاو توشدەكات و ژمارەی  ڕاستی توشبووان گەلێك زۆرن.

.

جۆنسۆن باسی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی ڕێگری لەڤایرۆسەكە كرد ئەوەشی ڕونكردەوە كە حكومەت تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی گردبونەوە گەورەكان وەكو چالاكییە وەزرشییەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش حكومەت پشت دەبەستێت به‌ زانا و پسپۆڕەكان.

.

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا باسی لەوەش كرد، هەندێك كاری دروست ئەنجامدەدەن، بەڵام دەرگای قوتابخانەكان لەئێستادا داناخەن، چونكە بۆچونی زانستی لەسەر ئەو كارە جەخت لەوە دەكاتەوە ئەو بڕیارە لەئێستادا زیانی زۆرترە وەك لەقازانج


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2020-03-13