ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

بەپێی چەند بەڵگەیەك كە لەڕێگەی مانگە دەستكردەكانەوە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی كردووەتەوە، ژمارەی ڕاستەقینەی توشبووانی هاووڵاتیانی ئێرانی بەڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر لەوە زیاترە كە بەفەرمی ڕاگەیەنراوە و گۆڕی بەكۆمەڵ بۆ شاردنەوەی مردووانی ڤایرۆسەكە دروستكراوە.

.

بەپێی ئەو بەڵگانە ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسەكە زۆر لەوە زیاترە كە حكومەتی ئێران بەفەرمی بڵاوی كردووەتەوە.

واشنتۆن پۆست نوسیویەتی، دوای دوو ڕۆژ لەڕاگەیاندنی دوو توشبوو بەڤایرۆسەكە لەشاری قومی ئێران، مانگە دەستكردەكان وێنەی چەند چالاكیەكی نامۆی لەناو گۆڕستانەكانی شارەكەدا گرتووە.

.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، لەگۆڕستانی بەهەشتی مەعسومە لەشارەكەدا كە 140 كیلۆمەتر لەباشوری تارانەوە دوورە و لە 21ی مانگی شوباتەوە دەستكراوە بەهەڵكەندنی خەندەق و چالاكی ناسروشتی بۆ هەڵكەندنی گۆڕی تر دەستی پێكردووە كە لەشێوەی خەندەقی درێژ دەچێت و لەكۆتایی مانگیشدا خەندەقێك تەواو كراوە كە درێژییەكەی 91 مەترە.

.

بەوتەی ڕۆژنامەكە ئەو خەندەقە لەئاسمانەوە بەڕوونی دیارە كە قەبارەیەكی زۆر گەورەی هەیە.

ڕۆژنامەكە لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكیشەوە ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، ئەو گۆڕستانە لەشێوەی گۆڕستانی بەكۆمەڵ دروستكراوە بۆ بەخاكسپاردنی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە دەمرن.

.

لەسەرزاری شارەزایەكی بواری شیكاری لەوێنەی مانگە دەستكردەكان، درێژی خەندەقەكە و بەخێرایی بەخاكسپاردنی كە لەوێنەكاندا دەركەوتووە، داب و نەریت و ڕێو ڕەسمی بەخاكسپاردنی مردووی لەشێوازە كۆنەكەدا گۆڕیوە كە بۆ بەخاكسپاردنی تاكە كەسێك دەگیرایە بەر.

.

بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەكیش كە لەسەر خەندەقی تایبەت بەگۆڕی بەكۆمەڵ كە ڕووبەرەكەی نزیكەی 9 كیلۆمەتری چوار گۆشەیە، ڕاستی ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە دەردەخات كە لەوە زیاترە حكومەت ڕایگەیاندووە.

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە 

.

گۆڕستانی بەكۆمەڵ بۆ كۆرۆنا

.

بەمدواییانە چەند شەرعناسێكی ئێرانی لەچەند ڕۆژی ڕابردودا قسەیان لەبارەی گۆڕستانی بەكۆمەڵەوە كرد بۆ بەخاكسپاردنی مردووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، و لەسەر ئەو پرسەش، غوڵام عەلی ئیمانبادی پەڕلەمانتار و نوێنەری شاری ڕشت ڕەخنەی لەحكومەت گرتوو و ڕایگەیاند” ناتوانیت گۆڕە بەكۆمەڵەكان بشارێتەوە”.

.

گومان لەژمارە فەرمییەكان

.

ڕەخنەگرانی كۆماری ئیسلامی ئێران حكومەتەكەی حەسەن ڕۆحانی بەشاردنەوەی ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیانی كۆرۆنا تۆمەتبار دەكەن.

ئەمیر یبادی فەرحانی پەڕلەمانتاری ئێران ونوێنەری شاری قوم ڕایگەیاندووە، حكومەتەكەی ڕۆحانی ڕاستناكات لەخستنەڕووی ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا بەتایبەت دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنە گشتیەكە دەستی كردە ڕاگەیاندنی چەند ژمارەیەك.

.

a2978e95d43c93db8bf78f309127e89b

af97e954dd12b90b889efb6c913d91fc

 

 

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەئێستادا چالاكوان و ڕەخنەگران گومانیان لەوە هەیە تەنها دە هەزار كەسی توشبوو و چوار سەد مردوو بەڤایرۆسەكە لەئێراندا هەبێت و ژمارەكە بەزۆر لەوە زیاتر دەزانن


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2020-03-13