ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی ڤاكسینێنكی دژە كۆرۆنا لانیكەم ساڵێكی پێویستە و دوای هەڵگرتنی ڕێوشوێنەكانی كەرەنتینە كردنیش مەترسی سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسەكە هەیە.

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیەوە بڵاوی كردووەتەوە، ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەلانیكەمی ساڵێكی پێویستە و ئەوەش هەر دێتەدی.

 

وتوشییەتی ، كۆرۆنا تەنها تووشی بەتەمەنەكان نابێت، بەڵكو كاریگەری خراپیشی لەسەر تەمەن مامناوەندییەكانیش هەیە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە، مەترسی دووبارە زیاتر بڵاوبونەوەی هەیە دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ و كەرەنتینە كردن، بۆیە پێویستی بەگەڕان و دۆزینەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ توشبووان هەیە.

 

وتەكانی ئەو بەرپرسە دوای ئەوە دێت، هیشتا كۆمپانیاكان كێبڕكێی دۆزینەوەی ڤاكسینێك دەكەن بۆ دژی كۆرۆنا و نزیكەی 30 تاقی كردنەوە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدراوە.

 

پێشترش بەڕێوەبەری بەرنامەی حاڵەتە كتوپڕەكان لەڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی ڕایگەیاندبوو، خێرا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە دەستەوئەژنۆی كردوون و ناتوانن شتێكی گرنگ بكەن وەك سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤیارۆسی سارس و مێرس كردیان، ئێستا لەدژی كۆرۆنا بیكەن.

 

ئێستاش زانا بەناو بانگەكانی جیهان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە سەرجەم ڕێوشوینەكان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی دژە كۆرۆنا نزیكەی 18 مانگی پێویستە.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2020-03-22