ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

زانایانی وڵاتی ئیسرائیل دەمامکێکیان بەرهەمهێناوە کە دەتوانریت بەبێب دانان و دەستلێدان نانی پێوە بخورێت.

 بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە کاتی نزیککردنەوەی چەتاڵ و کەوچک دەکرێتەوە

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، دەمامکەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە کاتی نزیککردنەوەی چەتاڵ و کەوچک دەکرێتەوە و دەتوانرێت بێ دەستلێدان نانی پێوە بخورێت.

دەتوانرێت بە بەکارهینانین کۆنترۆل بکرێتەوە

ئاماژە بەوەشدراوە، کەسەکە دەتوانێت بە بەکارهینانین کۆنترۆل و بەدەستی خۆی بیکاتەوە.

لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی ژمارەی ئامادەبوانی چێشتخانەکانە

ئەو هەنگاوەی زانا و ئەندازیارەکانی ئیسرائیل لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی ژمارەی ئامادەبوانی چێشتخانەکانە کە بەهۆی رێکارەکانی کۆرۆنا تەنها ژمارەیەکی دیاریکراو دەتوانن لە ناو چێشتخانەکاندا بمێننەوە.

 لە کاتی خواردنی ساردەمەنی و ئایس کرێم زۆر کرداری نیە

زاناکان ئەوەشیان خستوەتەڕو، هەرچەندە لە کاتی خواردنی ساردەمەنی و ئایس کرێم زۆر کرداری نیە، بەڵام بۆ خواردنی ژەمە خۆراک بێ کێشەیە و دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2020-05-19