ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

دەزگا ئەمنیەکانی وڵاتی سوید، سەربڕینی کچێکی ئەو وڵاتە لەلایەن کوڕە پەنابەرێکی کوردەوە بڵاودەکەنەوە.

 بێسەروشوێن دەبێت و دوای گەڕان و پشکنێنێکی زۆر بە مردویی دەدۆزرێتەوە

بەگوێرەی میدیای سوید، لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی رابردو کچێکی تەمەن حەڤدە ساڵی سویدی بێسەروشوێن دەبێت و دوای گەڕان و پشکنێنێکی زۆر بە مردویی دەدۆزرێتەوە.

 بە سەربڕاوی لە شوقەیەکی هاوڕێ کوڕەکەیدا دۆزراوەتەوە و سەری کچەکە لەناو جانتایەکدا بو

پۆلیسی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەداوە، کچەکە بە سەربڕاوی لە شوقەیەکی هاوڕێ کوڕەکەیدا دۆزراوەتەوە و سەری کچەکە لەناو جانتایەکدا بوە.

 هاوڕێ کوڕەکەی پەنابەرێکی کوردە بەناوی( ت.ئ.ش)

ئاماژە بەوەشدراوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، کچەکە لەلایەن هاوڕێ کوڕەکەیەوە سەری بڕاوە، کە پەنابەرێکی کوردە بەناوی( ت.ئ.ش).

مردنی ویلما ئەندەرسی 17 ساڵ هیچ پەیوەندیەکی بە کوڕەکەیانەوە نیە

کوڕەکە هەڵهاتوە و تا ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام کەسوکارەکەی نکۆڵی لە تۆمەتەکانی پۆلیس دەکەن و رایدەگەیەنن، مردنی ویلما ئەندەرسی 17 ساڵ هیچ پەیوەندیەکی بە کوڕەکەیانەوە نیە.

 بەردەوام لەسەر شێوازی جل پۆشینی شەڕی لەگەڵدا کردوە

کەسوکاری کچەکە و هاوڕێکانی لای پۆلیس ئاماژەیان بەوەداوە، تۆمەتبارەکە زۆر تەداخولی ژیانی کەسی کچەکەی کردوە و بەردەوام لەسەر شێوازی جل پۆشینی شەڕی لەگەڵدا کردوە.


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2020-05-20