ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


خواردنە گازیەکان بۆ ئەفرەتی دووگیان گونجاوە؟

خواردنە گازیەکان بۆ ئەفرەتی دووگیان گونجاوە؟

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك، خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان بۆ ئافره‌تانی‌ دووگیان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی‌ منداڵه‌كانیان له‌ داهاتوودا. له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا لێكۆڵه‌ره‌وانی زانكۆی (مانی توبا) له‌ كه‌نه‌دا گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌كارهێنانی‌ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان له‌لایه‌ن دایكانی دووگیانه‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌ویی منداڵه‌كانیان له‌دوای له‌دایكبوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ زیانه‌ ته‌ندروستییه‌ لاوه‌كییه‌كانی‌ ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌وانه‌ له‌سه‌ر خودی‌ دایكه‌كه‌ له‌ داهاتوودا. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌، ئه‌و منداڵه‌ی دایكی له‌ كاتی دووگیانیدا په‌یوه‌ستبووه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كانه‌وه‌، له‌ 12 مانگییه‌وه‌ نیشانه‌كانی قه‌ڵه‌وی ناته‌ندروستی‌ لێ ده‌رده‌كه‌وێت. توێژینه‌وه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كاریگه‌ریه‌كانی جۆره‌كانی خواردنه‌وه‌ له‌سه‌ر 3 هه‌زار دایكی دووگیان ئه‌نجامدراوه‌. 


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2016-05-19