ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


زانایان: پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ر ده‌توانن به‌ڕۆژوو نه‌بن

زانایان: پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ر ده‌توانن به‌ڕۆژوو نه‌بن

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام له‌ كوردستان د. عه‌بدولڵا سه‌عید رایگه‌یاندووه‌ به‌هۆی فه‌توایه‌كی ئاینییه‌وه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌توانن به‌ڕۆژوو نه‌بن و دوایی قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه‌.<br/> <br/> د. عه‌بدولڵا سه‌عید هه‌روه‌ها وتی مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكی باشه‌ بۆ خێرخوازان كه‌ له‌م مانگه‌دا یارمه‌تییه‌كانیان بگه‌یننه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام له‌ كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری پێویست ده‌ربڕی كه‌ ده‌رگایان هه‌میشه‌ كراوه‌یه‌


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2016-06-06