ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی sarbast.com وەرگیراوە و چاپکراوە


رێژەی ڤایرۆسی جگەر لە ئێران

رێژەی ڤایرۆسی جگەر لە ئێران

لە پارێزگای کرماشان 28 هەزار کەس نەخۆشی ڤایرۆسی جگەریان هەیە و 14 هەزار کەسیان دانیشتووی نێو شارەکەن، ئەوە لە کاتێکدا لە سەرجەم ئێران 200 هەزار کەس نەخۆشی ڤایرۆسی جگەریان هەیە.

ڤایرۆسی جگەر کاتێك تووشی کەسێک دەبێت، جگەری نەخۆشەکە تووشی هەوکردن دەکات و 5 جۆری جیاوازی هەیە، کە هەموویان حاڵەتەکەیان کتووپڕە، بەڵام ڤایرۆسی جگەری جۆری B,C,D، جۆری درێژخایەنیان هەیە و دەرهاوێشتەی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە.

بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی تاكو ساڵی رابوردوو لەسەرانسەری جیهاندا 240 ملیۆن كەس تووشی نەخۆشیی درێژخایەنی هەوكردنی جگەر لە جۆری "B" بوون و ساڵانەش 780 هەزار كەس بەمجۆرە لە هەوكردنی جگەر دەمرن.

هەروەها 130 ملیۆن كەس لەسەر ئاستی جیهان نەخۆشی درێژخایەنی هەوكردنی جگەر جۆری C یان هەبووە، و ساڵانە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس بەم ڤایرۆسە دەمرن.

 


ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی بابەت: 2016-07-29