|
 به‌رپرسی
فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراق له كوردستان،
ئامانج عه‌بدوڵا سه‌عید ب ڕاگه‌یاند
"ئه‌مڕۆ زیاتر له 36 په‌نابه‌ری
دیكه‌ی به‌زۆر نێردراوه له
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
پێشوازییان لێده‌كرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا كه سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵێن‌و
قسانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كه له‌میدیاكانه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نن
بۆ پشتگیری په‌نابه‌ران، ته‌نها
قسه‌یه‌و دوره له كرداره‌وه.
وتیشی "له‌پێش
ده‌نگداندا ئه‌م كاره‌یان ڕاگرتبوو،
به‌ڵام له‌دوای پرۆسه‌ی ده‌نگدان‌و
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه دیسان
ده‌ستیان كردۆته‌وه به
به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و
یاری به چاره‌نوسیان ده‌كرێت و
ئێمه دژی ئه‌م كاره‌ی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستانین".
ئامانج ڕونیشی
كرده‌وه "وه‌ك فدراسیۆن كارده‌كه‌ین
بۆ ڕاگرتنی ئه‌م سیاسه‌ته تا چیتر
یاری به چاره‌نوسی په‌نابه‌ران
نه‌كرێت".
|