|

دادگایه‌كی به‌ریتانی
كوردێكی رۆژهه‌ڵاتی بۆ ماوه‌ی شه‌ش
ساڵ زیندانی كرد، ئه‌مه‌ش دوای
ئه‌وه‌ی به‌چه‌قۆ له به‌ریتانییه‌كی
دابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه
په‌نابه‌رێكی كورد له به‌ریتانیا
هێرشی كرده سه‌ر كه‌سێكی به‌ریتانی‌و
به‌بوتڵی عاره‌ق سه‌ری شكاند‌و دواتر
به 12 ته‌قه‌ڵ برینه‌كه
دوورایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (Daily
Mail)ی به‌ریتانی، ئه‌میر یاسر
/ته‌مه‌ن 25 ساڵ/ تاوانبار كرا
به‌وه‌ی به‌چه‌قۆ به‌ریتانییه‌كی
بریندار كردووه‌و كاتێكیش حوكمه‌كه‌ی
خوێندرایه‌وه، یاسر ده‌ستی به‌گریان
كرد.
داواكاری گشتی رایگه‌یاند كه
قوربانییه‌كه‌ی ئه‌و هێرشه ئێستا
ته‌ندروستی باشه، به‌ڵام هێشتا
كاریگه‌ری ده‌روونی ئه‌و هێرشه‌ی
له‌سه‌ر ماوه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌میر زمانی ئینگلیزی
باش نازانێ، دادگا ناچار بوو
وه‌رگێڕێكی كوردی بۆ ئاماده بكات،
ئه‌میر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وه‌رگێڕه‌وه
گوتبووی "ئێمه یه‌كتریمان ناسیوه‌و
چه‌ند جارێكی دیكه‌ش تووشی شه‌ڕه
قسه بووین، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئه‌و
شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌ست پێكردووه‌و من
ته‌نیا به‌رگریم له‌خۆم كرد".
دادوه‌رییش له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه‌وه
گوتی "ئه‌و تاوانه به‌ڕۆژی رووناك
بووه‌و هه‌تا له‌لایه‌ن دوو
منداڵیشه‌وه بینراون‌و پێویسته
ئه‌مه ببێته په‌ند، بۆ ئه‌وه‌ی
تاوانبار جارێكی دیكه كاری له‌و
جۆره ئه‌نجام نه‌داته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی هه‌واڵێكی
ماڵپه‌ڕی (worcesternews.co.uk)ی
به‌ریتانی، ئارام ئه‌حمه‌د /ته‌مه‌ن
26 ساڵ/ كه خاوه‌نی كافتریایه‌كه
له به‌ریتانیا، دووچاری ده‌مه‌قاڵێ
ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی
به‌ریتانی، دوای ئه‌وه‌ی
به‌ریتانییه‌كه زلله‌یه‌كی پێدا
ده‌كێشێت، ئارامیش بوتڵێكی عاره‌ق له
ده‌موچاری ده‌دات‌و لوت‌و ده‌می
ده‌شكێنێت.
كاتێكیش ئارام چه‌ند رۆژێك
له‌مه‌وبه‌ر چووه به‌رده‌م دادگا،
دادوه‌ر بڕیاری 12 مانگ زیندانی بۆ
ده‌ركردو رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه له‌لایه‌ن
قوربانییه‌كه‌وه ده‌ستی پێكردووه،
به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی ئارامیش قبووڵ
نییه‌و پێویسته سزا بدرێت.
پارێزه‌ری ئارام رایگه‌یاند كه
ره‌خنه‌ی له حوكمه‌كه‌ی دادگا
هه‌یه‌و داواش ده‌كه‌ن پێداچوونه‌وه
به‌كه‌یسه‌كه‌دا بكرێت‌و ئه‌وه‌شی
راگه‌یاند كه ئارام له‌كاتی
رووداوه‌كه‌دا سه‌رخۆش بووه‌و
ئه‌وه‌نده به‌ئاگا نه‌بووه.
|