• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

ئایا بۆتۆکس بە پێی زانست زیانی هەیە؟

ئایا بۆتۆکس بە پێی زانست زیانی هەیە؟

توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدات لەوەی کە ئەو مادە ژەهراویانەی کە لە بۆتۆکسدا هەیە، بە جەستەدا بڵاو دەبنەوە و دەبنەهۆی دروستکردنی گرفتی تەندروستی. 

لە ساڵی 2002، دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی(FDA) ڕەزامەندی خۆی دەربڕی لە بەکارهێنانی بۆتۆکس چونکە ئەو کاتە بڕوا وابوو ئەو مادەیەی کە لە بۆتۆکسدا هەیە، لە شوێنی لێدانەکەی دەوەستێت و ناجوڵێت بۆ شوێنی دیکەی جەستە. 

بەڵام لە ساڵی 2009 دا، هەمان دەزگا هۆشداریدا لە بەکارهێنانی ئەو مادەیە دوای ئەو تۆژینەوە مەیدانیەی کە ئەنجامیاندا و بۆیان دەرکەوت، ژەهری بۆتۆلیۆم، کە لە بۆتۆکسدا هەیە، دەجوڵێت و دەگوازرێتەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکەی جەستە.

لەمڕۆشدا، توێژینەوەیەکی نوێ زانکۆی ویسکونسۆن مادیسۆن، دوای چەند لێکۆڵینەوەیەک ئەو بۆچوونەی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی پشتڕاست دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ژەهرە لە نێو بۆتۆکسدا هەیە دەجوڵێت و دەچێت بۆ ئەندامەکانی دیکەی جەستە و دەبێتەهۆی دروستکردنی گرفتی تەندروستی، بۆیە باشترە مرۆڤەکان خۆیان لە بەکارهێنانی بۆتۆکس بەدوور بخەن بەکاری نەهێنن. 

|2621 جار خوێندراوەتەوە|