• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

چی ڕوودەدات ئەگەر پێش نوستن پەرداخێك ئاو بخۆیتەوە؟

چی ڕوودەدات ئەگەر پێش نوستن پەرداخێك ئاو بخۆیتەوە؟

شتێکی ڕوونە کە خواردنەوەی ئاو سودی بێژمارەی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام زۆرکات لەوانەیە ئەو پرسیارەمان هەبێت ئایا خواردنەوەی ئاو پێش خەوتن سودی هەیە یاخود نا؟

شارەزایانی بواری تەندروستی ئاماژە بەوەدەكەن خواردنەوەی ئاو سودی ئێجگار زۆری هەیە، هەر لە پاراستنی تەندروستی جەستە تاوەکو پاکكردنەوەی پێست لە زیپکە.

ئاو ئەو کانزا و ماددە خۆراکیانەی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیانە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک کار بکات.

خواردنەوەی ئاو پێش خەوتن، یەکێک لە باشترین ڕێگەکانی بارمەتیدانی جەستەیە بۆ ئەوەی ئەو ماددە خۆراکی و کانزایانە هەڵبگرێت کە جەستەت پێویستیەتی بۆ ئەوەی بە تەندروست و بەهێز بمێنێتەوە.

ئەمانەی لای خوارەوە هەندێکن لەو سودانەی ئاوخواردنەوەی پێش خەوتن لە شەواندا:

- سودی هێشتەوەی ئاوداری و شێداری جەستە:

خواردنەوەی پەرداخێک ئاو پێش خەوتن، هاوکاری قەرەبوکردنەوەی ئەو شلەمەنیانە دەدات کە بەدرێژایی ڕۆژ لە ڕێگەی ئارەق و میزەوە لە جەستەت هاتووەتە دەرەوە, بۆیە خوارنەوەی ئەو ئاوە هاوسەنگی ئاستی شلەمەنی دەکات لە جەستەتدا کە لە هەرە هۆکارە سەرەکیەکانی پاراستنی تەندروستی مرۆڤە.

- سودی سوتاندنی کالۆری:

ئاو سەرچاوەیەکی سروشتی سوتاندنی کالۆریە، شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی سارد، هاوکاری سوتاندنی کالۆریی جەستەت دەدات و کێشی جەستەت دادەبەزێنێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کاتێک ئاوە ساردەکە دەچێتە جەستەتەوە، جەستە دەیەوێت گەرمی بکات بۆیە دوو هێندە هەوڵدەدات و وزە سەرف دەکات, بەوهۆیەشەوە کالۆری جەستە دەسوتێت و دەرئەنجام هاوکاری دابەزینی کێشت دەدات.

- هاوکاری خەولێکەوتن دەدات:

خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەشێوەیەکی سروشتی هاوسەنگی ڤیتامینەکان و ماددەخۆراکیەکان و کانزاکانی جەستەت بکەیت, بەخواردنەوە ئاو پێش خەوتن، هۆڕمۆنەکان و ئاستی وزە و ماسولکە و جومگەکان هاوسەنگ دەکات، دەرئەنجام هاوکاری خەوتنی قوڵ و ئارام دەدات.

- سودی لابردن و پاکردنەوەی جەستە لە مادە ژەهراویەکان:

یەکێک لە سودە زۆر گرنگەکانی ئاو بریتیە لەوەی کە ئاو پاکەرەوەیەکی سورشتی جەستەیە, جەستەت ڕۆژانە بەهۆی ژینگە و خوارنەوە، زۆر ماددەی ژەهراوی دروست دەکات، بۆیە جەستە ڕۆژانە پێویستی بە پاکكردنەوە هەیە بۆ ئەوەی بە تەندروست بمێنێتەوە و بە باشی کار بکات, خواردنەوەی ئاو پێش چوونە نێو جێگەی خەو، هاوکاری پاکكردنەوە و ڕاماڵینی جەستە دەدات لەو مادە ژاهراویانەی کە جەستە پێویستەلێیان پاک بکرێتەوە.

|3093 جار خوێندراوەتەوە|