• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

بۆچی گیراوەی گێزەر و پرتەقاڵ بەیەکەوە ئامادە دەکرێت؟

بۆچی گیراوەی گێزەر و پرتەقاڵ بەیەکەوە ئامادە دەکرێت؟

لە جیھاندا یەکێک لە گیراوە ھەرە باوەکان کە ڕۆژانە گرنگی بە خواردنەوەی دەدرێت بریتییە لە گیراوەی "گێزەر و پرتەقاڵ"، ھەروەھا کۆمپانیا بازگانییەکان گرنگی بە ئامادەکردنی ئەم جۆرە گیراوەیە دەدەن.

 

بەپێی لێکۆڵینەوە نوێییەکان ئەو گیراوەیە لە ٥٠٠ جۆری ماددەی خۆراکی پێکدێت، بەمەیش بەباشترین خواردنەوەکان دادەنرێت لە جیھاندا، ھەریەک لە میوەی پرتەقاڵ و گێزەر بەھۆی ئەوەی ڕەنگی پرتەقاڵی تێدایە توانای توانەوەی ھەیە لەلەشدا، ھەروەھا لە کەمەڵێک ماددەی دژە ئۆکسان و ڤیتامین و کانزا پێکدێت.

 

ئەو ھەموو خاسڵەتانە وایکردووە ئەم کۆمەڵە سوودانەی خوارەوەی ھەبێت:
* بەچارەسەری یەکەمی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دادەرێت، بۆیە ڕێگری دەکات لە تووشبوونی جەڵتەی دڵ و مێشک.

 

* ڕێگری دەکات لە دروستبوونی وەرەمی شێرپەنجەیی، بەتایبەتی لە ئەندامەکانی پرۆستات و ھێلکەدان و میزەڵدان.

 

* ئەو کەسانەی کە تووشی کەمبوونی ڕێژەی خوێنی لەش بوونەتەوە دەتوانن سوود لە خواردنەوەی گیراوەی گێزەر و پرتەقاڵ وەربگرن.

 

* بۆ تووشبوانی نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر زۆر بەسوودە.

 

*یارمەتی بەھێزکردنی ئێسکی لەش دەدات و ناھێڵێت تووشی ھەڵوەشان ببێتەوە.

 

* کاتێک کەسێک تووشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش دەبێت، دەتوانێت یەک کوپ لەو گیراوەیە بخۆنەوە.

 

* یارمەتی ھەرسکردنی خۆراک دەدات لەناو ڕیخۆڵەدا ناھێڵێت تووشی قەبزی ببنەوە

|1931 جار خوێندراوەتەوە|