• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

جۆری ئەو خواردنانەی کە پێویستە خانمانی سکپڕ بیخۆن

جۆری ئەو خواردنانەی کە پێویستە خانمانی سکپڕ بیخۆن

پسپۆڕان لەدەستەی پزیشکانی جیھانی ئاشکرایان کردووە خواردنی ماددە ئەندامییەکانی خۆراکی و بەڕێکردنی شێوازی ژیان لەو ماوەیەدا کۆرپەلەیەکی تەندروست دێنێتە ژیان و لەکاتی منداڵ بوونیشدا بەشێوەیەکی ئاسانتر یارمەتی لەدایکبوونی کۆرپەلە دەدات.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی تەندروستی لە ماڵپەڕی "سەیدەتی" بڵاوکراوەتەوە، کۆمەڵێک خۆراکی تەندروستی بۆ خانمانی سکپڕ ئامادەکردووە، ڕووەکەکانی دانەوێڵەی گەنم و گەنمەشامی و پەتاتە کە بۆ ماوەی دوو ساڵ لێکۆڵینەوەی لەسەرکراوە دەرکەوتووە زۆرترین ڕێژەی ماددەی کالیسیۆمی تێدایە کە دەگاتە ٦٣%، بەڕێژەی %٧٣ـیش ئاسن لەخۆدەگرێت، ھەروەھا ڕێژەیەکی باشیش لە ماددەی زینک و مەگنەسیۆمی تێدایە، بۆیە سوودێکی باشی دەبێت بۆ تەندروستی کۆرپەلە.

 

لەلایەکی دیکە زانایان لە وڵاتی ئەمریکا جەخت لەسەر خواردنی ماددەی ئاسان دەکەنەوە کە لە بەرھەمی گۆشتی سوور و ھەندێ جۆری میوەی سوور بوونی ھەیە، ئەو خواردنە سەرەکییانەی کە پێویستە ڕۆژانە خانمانی سکپڕ بیخۆن بریتیین لە:


* ئەو جۆرە نانەی کە لە جۆ ئامادەکرێت، ھەروەھا مەعکەرۆنی و برنج و جۆرەکانی دیکەی دانەوێڵە.


* سەوزە ڕەنگ تێرەکانی وەکو، سپێناخ و کەرەوز، ڕووەکەکانی وەکو کوولەکە و گێزەر، ھەروەھا تەماتە و برۆکلی و فاسۆلیا.

 

* جۆرەکانی میوەی وەکو، پرتەقاڵ و فراولە و شووتی و سێو و مۆز.

 

* بەرھەمەکانی شیر وەکو، ماست و شیری کەم چەوری، ھەروەھا بەرھەمەکانی گۆشت وەکو گۆشتی سووری کەم چەوری

|2338 جار خوێندراوەتەوە|