• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

باوەڕناکەن چ شتێکی ترسناکیان لەناو سکی دەرھێنا

باوەڕناکەن چ شتێکی ترسناکیان لەناو سکی دەرھێنا

کۆمەڵێک پزیشکی بواری برینکاری لە وڵاتی ھیندستان توانیان ٤٠ چەقۆ لە سکی پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵان دەربھێنن کە بەدەست خوپێوەگرتنی خواردنی چەقۆ دەیناڵاند.


بەپێی چەند ھەواڵێکی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی وڵاتی ھیندستان ئەو پیاوە ھیندییە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو ئارەزووی خواردنی چەقۆ دەکات، بەڵام لەکۆتاییدا ئازارێکی توند لەناوچەی سکیدا پەیدادەبێت و سەردانی پزیشک دەکات، پزیشکان کە لە دۆخی تەندروستی دەکۆڵنەوە ئاشکرای دەکەن کەوا بە دەیان چەقۆ لە ناو سکیدا ھەیە.


سەرۆکی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە دۆخی ئەو نەخۆشە کە ھاتە نەخۆشخانە جێگەی سەرسوڕمان بوو کە لە ئەنجامی پشکنینی شەپۆڵی دەنگی دەرکەوت تۆپەڵێک ئاسن لەناو سکیدا ھەیە کە شێوەکەی بە تۆپەڵی وەرەمی شێرپەنجەیی دەچوو، بۆ یەکەمجارە لە وڵاتی ھیندستان و جیھاندا بەمشێوەیە کەسێک ئارەزووی خواردنی چەقۆ بکات.


دوای تێپەڕبوونی پێنج کاتژمێر بەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری تواندرا ٤٠ دانە چەقۆ لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی بواری برینکاری بە سەرکەوتوویی دەربھێنرێت و ژیانی ئەو پیاوە بە سەلامەتی ڕزگار بکرێت.

|2283 جار خوێندراوەتەوە|