• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

به‌م رێنماییانه‌ رێگری بكه‌ له‌تێكچوونی لایتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت

به‌م رێنماییانه‌ رێگری بكه‌ له‌تێكچوونی لایتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت

كارێكی خۆشه‌ویست نیه‌، كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت لێده‌خوڕیت و لایته‌كانی پێشه‌وه‌ی زه‌ردو ته‌ڵخ بوون، چونكه‌ سیمایه‌كی ناشرین به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌به‌خشێت، هاوكات شه‌وانیش وه‌ك پێویست به‌رده‌مت رووناك ناكاته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی به‌دووربیت له‌زه‌ردبوون تێكچوونی لایته‌كانت ئه‌م رێنماییانه‌ جێبه‌جێ بكه‌:

1- ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌ر تیشكی خۆر رامه‌گره‌ به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی هاویندا، چونكه‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز هۆكارێكه‌ بۆ تێكچوونی لایته‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.

2- پێده‌چێت بارانیش زیان به‌لایته‌كان بگه‌یه‌نێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و گازه‌ زیانبه‌خشانه‌ی كه‌ له‌كارگه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چن و تێكه‌ڵ به‌بارانه‌كه‌ ده‌بن.

3- ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌شوێنێك رامه‌گره‌ كه‌ خۆڵ و ته‌پوتۆزی زۆری به‌سه‌ردا بێت.

4- كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌شۆیت یان باران باریوه‌، هه‌ست به‌مجۆره‌ زه‌ردبوونه‌ ده‌كه‌یت، بۆئه‌وه‌ی ته‌ڕی شۆردن و بارانه‌كه‌ زیان به‌ ناوخۆی لایته‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ دڵنیابه‌ له‌وه‌ی لایته‌كانت هیچ شكاوی یان درزی تێدا نیه‌.

به‌وته‌ی پسپۆڕان ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی تێكچوونی لایته‌كانن، بۆ رزگاربوون له‌م زه‌ردبوونه‌ش چه‌ندین رێگه‌ هه‌یه‌ بۆ لابردنی و گێڕانه‌وه‌ی بۆ باری ئاسایی خۆی، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ زۆر مانه‌وه‌ی ئه‌م زه‌ردییه‌ لێكردنه‌وه‌ی قورستر ده‌كات.

|2338 جار خوێندراوەتەوە|