• ریکلامی ٥٧٠
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • ئەرین بۆ کرێدانی ئۆتۆمبێل ١١/٨/٢٠١٧
  • ریکلامی تەلەفۆن
  • SARTAK TRAVEL
  • ریکلام سەرتەک٣
  • harem reklam
  • سورین تراڤل
  • ریکلامی تایبەت
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • for sale
  • سەرتاشیکمان دەوێت لە لیستەر
  • خەسلێک بۆ فرۆشتن
  • دوکانێک بۆ فرۆشتن
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن ٨/١/٢٠١٧
  • ریکلام ١٨٠
  • reklam-180-7
  • ریکلام 180-55
  • ریکلام 180-00
  • ریکلام 22-12-2016
  • REKLAM END 20-8-2017
  • reklami amozhgari 2-6-2017

6 هه‌ڵه‌ی باو له‌ كاتی رێگری له‌ منداڵبوندا

6 هه‌ڵه‌ی باو له‌ كاتی رێگری له‌ منداڵبوندا

زۆرێك له‌ هاوسه‌ره‌كان بۆ رێگری له‌ منداڵبوون چه‌ند رێگایه‌ك به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام زۆرجار به‌هۆی تێڕوانینه‌ هه‌ڵه‌كانیانه‌وه‌ توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی یاخود مندالخستنه‌وه‌ به‌بێ خواستی خۆیان ده‌به‌ن، دیارترین ئه‌و هه‌ڵانه‌ش بریتیه‌ له‌:

1- حه‌بی رێگری منداڵبوون باشترین چاره‌سه‌ر نییه‌ بۆ رێگری له‌ منداڵبون وه‌ك خه‌ڵك پێی وایه‌، چونكه‌ زۆر جار ژنان له‌ بیریانده‌چێت بیخۆین یاخود له‌ كاتی دیاركراودا نایخۆن، زۆرێك له‌ ژنان پێشیان وایه‌ كه‌ پاپه‌ندبون به‌ كاته‌كانی خواردنی حه‌به‌كه‌وه‌ گرنگ نییه‌، له‌ كاتێكدا جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ئه‌و حه‌به‌ گرنگترین ئامڕازه‌ بۆ رێگریلێكردن.

3- زۆرێك له‌ هاوسه‌ره‌كان پێیان وایه‌ كه‌ دوگیانبون له‌ كاتی سوڕی مانگانه‌دا رونادات، له‌ كاتێكدا ئه‌و بۆچونه‌ش هه‌ڵه‌یه‌و هه‌ندێك كات زینده‌وه‌ره‌كان له‌ نێو كۆئه‌ندامی زاوزێی ژناندا ده‌مێننه‌وه‌ تا كاتی پێگه‌یاندنی هێلكه‌.

4- زۆرێك له‌ هاوسه‌ره‌كان پێیان وایه‌ كه‌ ماده‌ وزه‌ به‌خشه‌كان كاریگه‌ریان نییه‌ بۆ سه‌ر حه‌بی رێگری منداڵبون، له‌ كاتێكدا ئه‌و ماددانه‌ كاریگه‌ری ئه‌و حه‌به‌ ناهێڵن.

5- به‌شێك له‌ پیاوان پێیان وایه‌ كه‌ ده‌ردانی سپێرم له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێ ده‌بێته‌ هۆی منداڵنه‌بون، به‌ كاتێكدا به‌شێك له‌ سپێرمه‌كان ده‌توانن بگانه‌ هێلكه‌دان و منداڵ دروستببێت.

|5742 جار خوێندراوەتەوە|