• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

9 نهێنی سیحراوی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی وشكی و قڵێشانی لێوه‌كان

9 نهێنی سیحراوی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی وشكی و قڵێشانی لێوه‌كان

1ـ سووراوی مات و وشك به‌كارمه‌هێنن، سووراوی چه‌ورو زه‌یتی باشترین ئارایشه‌ بۆ ئه‌و خانمانه‌ی كه‌ لێویان وشكه‌. 2ـ ئه‌گه‌ر به‌هۆی به‌كارهێنانی سووراو لێوتان تووشی وشكی ده‌بێت، به‌ر له‌ به‌كارهێنانی، لێوه‌كانتان به‌ كه‌مێك مه‌رحه‌م یان ڤیتامین A چه‌وری بكه‌ن. 3ـ له‌ كاتی پێویست، لێوه‌كانتان به‌ سابونی كرێمدار یان شامپۆی منداڵان بشۆن. 4ـ 2 كه‌وچك شه‌كر له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك له‌سه‌ر لێوتان دابنێن، قڵێشانی لێوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و رۆژانه‌ 2 جار دووباره‌ی بكه‌نه‌وه‌. 5ـ به‌ر له‌ نووستن، گیراوه‌ی هه‌نگوین و گلیسیرین له‌سه‌ر لێوه‌كانتان دابنێن و به‌یانی به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆن. 6ـ مشتێك گه‌ڵای گوڵی سوور بشۆنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ كه‌مێك شیر بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ته‌ڕ بكه‌ن و دوای تێكه‌ڵ كردنیان ئه‌م هه‌ویره‌ له‌سه‌ر لێوه‌كانتان دابنێن. رۆژانه‌ 2 جار دووباره‌ی بكه‌نه‌وه‌. 7ـ رۆژانه‌ 4 جار زه‌یتی گوێزی هیندی یان كه‌رچه‌ك له‌سه‌ر لێوه‌كانتان بده‌ن و ئه‌م زه‌یتانه‌ به‌هێزترین و كاریگه‌رترین نه‌رمكه‌ره‌وه‌ی وشكی لێوه‌كانه‌. 8ـ به‌كارهێنانی ڤازلین و زه‌یتی تایبه‌ت به‌ پێستی منداڵانیش بۆ نه‌رم كردنه‌وه‌ی وشكی لێوه‌كان به‌سوده‌. 9ـ له‌ كاتی نانخواردن، به‌ ده‌ستماڵ لێوه‌كانتان پاك مه‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو گۆشه‌یه‌ك له‌ ده‌ستمااڵێكی نه‌رم به‌ هێواشی له‌سه‌ر لێوه‌كانتان دابنێن و هه‌ڵبگرن. - See more at: 

|2359 جار خوێندراوەتەوە|